Accessibility links

پارێزگاى موسڵ دەڵێت لە گرێبەستى نەوت لەگەڵ کوردستان پاشگەز نابنەوە


کێشەکانى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى نەوتى عێراق لەسەر گرێبەستێکى نەوتى نێوان موسڵ و هەرێمى کوردستان جارێکى تر سەرهەڵدەداتەوە و پشکێنەرى گشتى وەزارەتى نەوتى عێراق ئاماژە بە نایاسایى ئەو گرێبەستە دەکات.
پارێزگارى موسڵیش لە وەڵامى وەزارەتى نەوتى عێراقدا دەڵێت پاش ئەوەى بەغدا موسڵى لە پشکى نەوت بێبەش کرد ئینجا پەنایان بردووه‌تە بەر حکومەتى هەرێمى کوردستان.
لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا، قەحتان سامى وتەبێژى پارێزگاى موسڵ دەڵێت ئێمە گرێبەستمان لەگەڵ وڵاتێکى بێگانە ئەنجام نەداوە تا نایاسایى بێت. ئاماژە بەوەش دەکات ئەوان لە ژێر هیچ فشارێک لەو گرێبەستە پاشگەز نابنەوە.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG