لایەنە سیاسیەکانى موسڵ بە تێکڕاى نەتەوە و ئاینەکانەوە دواخستنى هەڵبژاردن ڕەتدەکەنەوە و دژى بڕیارەکەى ئەنجومەنى وەزیران هاتنە دەنگ. لایهنهکان لە کۆبوونەوەیەکى بەرفراواندا کە نوێنەرى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى بەغدا و نوێنەرى وەزارەتى ناوخۆ و سەرکردەى عەمەلیاتى موسڵ ئامادەى بووبوون، هەڕەشەى پەنابردنە بەر دادگایان کرد ئەگەر هەڵبژاردن لە وادەى خۆیدا بەڕێوەنەچێت.
حوسێن دەرمان ئیسماعیل نوێنەى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و یەکێک لە بەشداربوانى کۆبوونەوەکە لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا باس لە کۆبوونەوەکە دەکات و دەڵێت سەرجەم لایەنەکان کۆدەنگ بوون کە دەبێت هەڵبژاردن لەگەڵ شارەکانى ترى عێراق لە 20 ی مانگی چوار بەڕێوەبچێت.
ئەم کۆبوونەوەیەى لایەنە سیاسیەکانى موسڵ دواى پێشنیارەکەى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دێت کە ئێوارەى دوێنێ پێشنیارى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى لە هەردوو پارێزگاى موسڵ و ئەنبار کردبوو لە 18 ى مانگى داهاتوودا.