ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بۆمبێـکی چێنراو به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی شه‌لال عه‌بدول قایمقامی شـارۆچکه‌ی توزخورماتوی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی برینداربوونی قایمقام به سه‌ختی و هه‌روه‌ها کوژرانی دوو به‌رپـرسی ئیداری که بۆخۆشیان کاندید بوون بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
عومه‌ر ئاواره، که ئه‌ویش کاندیده بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه، بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند، که‌وا ڕووداوه‌که له‌و ده‌مه‌دا بووه ئه‌و کاربه‌ده‌سـتانه بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی پـرۆژه‌یه‌ک ڕۆیشـتبوون، به‌ڵام له ڕێـگه‌که‌یاندا بۆمبێـک به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانیان ته‌قیوه‌ته‌وه.
ده‌ڵێت ڕه‌شید خورشید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و قادر نعێمی سه‌رۆکی شـاره‌وانی توزخورماتوو له ڕووداوه‌که‌دا گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سلێمانی ڕاپـۆرتی له‌باره‌ی ئه‌م ڕووداوه ناردووه.