ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به سه‌ردانێـک گه‌یشـته به‌غدای پایته‌ختی عێراق به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له باره‌ی ڕه‌وشی ئاسایش له عێراق و شه‌ڕی ناوخۆی سوریا. سکه‌ت ستێرن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا که ئێسـتا له به‌غدایه ڕاپـۆرتێـکی سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه پـێش‌وه‌خت ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه ناردووه.
گه‌وره کاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئا‌مانجه‌کانی جان کێری له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ به‌غدا، بریتیـیه له به‌ده‌سـتهێنانی په‌یمان له نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر سه‌باره‌ت به سوریا و هه‌روه‌هاش هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ نه‌یاره سیاسیـیه‌کانی له عێراقدا به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی چواری وڵاته‌که.
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق به ئاشکرایی باس له ئه‌نجامه‌کانی قه‌یرانی سوریا ده‌کات، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن وه‌زیری ده‌ره‌وه به نوری ئه‌لمالیکی ده‌ڵێت به‌شـداربوون له وتووێژانه‌ی سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی سوریا هه‌ن هیچ مانا و به‌هایه‌کی نابێت له ده‌مێـکدا عێراق به‌رده‌وامبێت له ڕێگه‌دان به ئێران تا به فڕۆکه و به ئاسمانی عێراقداچه‌ک و جه‌نگاوه‌ریش بنێرێت بۆ به‌شـار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا.
گه‌وره کاربه‌ده‌سـتێـکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت جان کێری ڕاشـکاوانه به لایه‌نی عێراقی ده‌ڵێت ڕێگه به فڕۆکه ئێرانیـیه‌کان نه‌ده‌ن یانیش به لایه‌نی که‌م ئه‌و فڕۆکانه بپـشـکێنرێن، وه‌ک کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌و هه‌موو گه‌شته فڕۆکه‌یی‌یه ناکرێت هه‌ر هه‌موویان بۆ گواستنه‌وه‌ی کۆمه‌کی مرۆیی بن.
پـێشـتر سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له‌گه‌ڵ هێله‌ری کلنتن وه‌زیری پـێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکادا ڕێـکه‌وتبوو له‌سه‌ر پشـکنینی ئه‌و فڕۆکانه، به‌ڵام وه‌ک کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن له‌وه‌تای مانگی حه‌وتی ڕابردووه‌وه ته‌نها دووان له‌و فڕۆکانه پـشـکنینیان بۆ کراوه.
ده سـاڵ پاش ئه‌و شه‌ڕه‌ی عێراق که به مه‌به‌ستی ڕووخاندنی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن بوو، پـێده‌چێت کاریگه‌ریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا به‌هۆی ئێرانه‌وه که‌م بووبێته‌وه، له‌و ڕوانگانه‌وه که مالیکی سه‌رۆک وه‌زیر پشـتیوانی له سه‌رۆکی سوریا ده‌کات و لایه‌نگره شیعه‌کانیشی باڵاده‌ستن و زاڵیشن به‌سه‌ر سووننه و کورده‌کانی نه‌یاری مالیکی.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌شڵێن جان کێری داواش له سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌کات تا کۆمه‌ڵگای عێراقی هه‌ست به ئازادی بکات بۆ به‌شـداربوون له هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانکراوه خۆجێـیه‌کانی عێراقدا و هه‌روه‌ها پـێشـنیازیش ده‌کات هه‌تا کابینه‌که‌ی مالیکی چاو به‌و بڕیاره‌یدا بخشێنێته‌وه که سه‌باره‌ت به دواخستنی پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه له هه‌ردوو پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار که زۆرینه‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی له سووننه‌کانن.