21 ی مانگ په‌یامی ئاگر به‌ستی ڕێبه‌ری به‌ندکراوی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی شـاری ئامه‌د-دیاربه‌کر به ئاماده‌بوونی نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن که‌س خوێندرایه‌وه. له په‌یامه‌که‌یدا، ئۆجه‌لان ده‌ڵێت قۆناغی خه‌باتی چه‌کداری کۆتایی‌هاتووه و ده‌بێت مه‌سه‌له‌ی کورد به ڕێگه‌ی سیاسی چاره‌سه‌ربکرێت و پـێویسته هێزه‌کانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان له تورکیا بکشێنه‌وه تا‌کو پـرۆسه‌ی ئاشـتی به‌ره‌و پـێشه‌وه هه‌نگاو بنێت
شیکه‌ره‌وه‌ی کاروباری سیاسی کورد عه‌بدوڵڵا حیجاب ده‌لێت ئه‌م ڕاگه‌یانده هه‌نگاوێکی گرنگه هه‌رچه‌نده ،"جه‌وهه‌ری په‌یامی به‌ڕێز ئۆجه‌لان له گه‌ڵ جه‌وهه‌ری په‌یامه‌کانی پێشوتری گۆڕانێکی ئه‌وه‌تۆی تێدا نیه." له وڵام ئه‌و پرسیاره که باشه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه چ زه‌مانه‌تێکی بۆدابینکردنی مافی کورد تێدا یه؟ حیجاب ده‌ڵێت له سیاسه‌تدا هیچ زه‌مانه‌تێک نیه به‌ڵام " بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی و هه‌روه‌ها وشیاری نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی و ئاماده بونه‌که‌یان له نه‌ورۆزی ئاماد(دیاربه‌کر) زه‌مانه‌ته‌ن."
حیجاب ده‌شڵێت،" هه‌م کۆمه‌ڵگای تورکیا و هه‌م کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی زیاتر ئاماده‌ن گوێ له ده‌نگی گه‌لی کورد‌و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌ی گه‌لی کورد له باکوری کوردستان که په‌که‌که نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات ڕابگرن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: