له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ک له دوای یه‌کدا، ناوچه‌یه‌کی ناوه‌ڕاستی به‌غدا کرایه ئامانج و به‌پـێی ئاماره‌کانی پـۆلیسی عێراقیش 14 کوژراو و زیاتر له 50 بریندار که‌وتوونه‌ته‌وه که زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان هاوڵاتی سیڤیلن.
شاهیدحاڵێـکی نزیک له ڕووداوه‌که به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند، ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌کان 4 ئۆتۆمبیلی مینڕێژکراوبوون له پاش نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه ناوچه‌ی عه‌لـلاوی ناوه‌ڕاستی به‌غدایان کردووه‌ته ئامانج و یه‌کێـک له ته‌قینه‌وه‌کان له نزیک باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی ڕێـکخسـتنی یه‌کێتی نیشـتمانی کوردسـتان بووه و دووه‌میشیان له نزیک وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و سێـیه‌م و چواره‌میش له نزیک کۆمه‌ڵـگای نیشته‌جێبوونی ساڵحیـیه و وه‌زاره‌تی دادی عێراق بوون.
سه‌رچاوه‌ی زانیاری ئه‌وه‌شی پـێ ڕاگه‌یاندین، هێزێـکی زۆری سوپا و پـۆلیسی عێراقی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌که و پاش گواستنه‌وه‌ی بریندار و کوژراوه‌کان، ناوچه‌که له ژێر چاودێری هێزه‌کانی ئاسایشیدایه و لێـکۆینهوهکانیش له ڕووداوه‌که به‌رده‌وامن.
له لایه‌کی تره‌وه پـۆلیسی به‌غدا ڕایگه‌یاند هاوکاتی ته‌قینه‌وه‌کان گرووپێـکی چه‌کدار هه‌ڵایان کوتاوه‌ته سه‌ر بینای وه‌زاره‌تی داد، به‌ڵام هه‌وڵه‌که‌یان سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه و هێزه‌کانی حکومه‌ت کۆنترۆڵی بارودۆخه‌که‌یان کردووه.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه کارمه‌ندێـکی وه‌زاره‌تی داد که نه‌یویست ناوی خۆی ئاشـکرا بکات، پـێی ڕاگه‌یاندین که‌وا پاش ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌کان له ده‌وروبه‌ری وه‌زاره‌ته‌که‌یان ڕووی دا، چه‌ند چه‌کدارێـک هێرشیان کرده سه‌ر وه‌زاره‌ته‌که‌یان و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون کارمه‌ندان ده‌ستبه‌سه‌ر بکه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌که‌یان ڕێـگری لێـکرا و فهرمانبارنیش به په‌له وه‌زاره‌ته‌که‌یان به‌جێـهێشـتووه.