وه‌ک به‌شێک له "پرۆسه‌ی ئیمرالی" واته پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان تورکیا و پارتی به‌ربه‌ندکراوی کرێکارانی کوردستان، شاندێکی تایبه‌تی په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌په و چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی ئێڕاق ده‌که‌ن بۆ ئه‌وی ژماره‌یه‌ک له سه‌ربازو کارمه‌ندی حکومه‌تی تورکیا که له لایه‌ن په‌که‌که گیراون ئازاد بکرێن. ڕاجی بلیجی سه‌رۆکی ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤ-لقی دیاربه‌کر به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت که‌س و کاری گیراوه‌کان له ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی دادی تورکیا له‌و به‌ری سنور ڕۆڵه‌کانیان وه‌رده‌گرنه‌وه پاش ئه‌وی له لایه‌ن په‌که‌که ئازاد بکرێن.