له ساڵانی سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه خانمان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ڕۆژی هه‌شتی مانگی سێیان کردۆته ڕۆژێک بۆ به‌گژدا چونه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازی و توندوتیژیانه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌کرا.
ڕۆژی هه‌شتی مانگی سێی هه‌موو ساڵێک ستایشی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه ده‌کرێت که خانمان له ڕووی ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه به‌ده‌ستیان هێناوه.
له هه‌مان ده‌میشدا ئه‌م ڕۆژه جیهانیه‌ش بۆته بۆنه‌یه‌ک بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و به گژدا چونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و جۆره پێشێلکاریانه‌ی به‌رامبه‌ر به خانمان ده‌کرێن له جیهاندا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که پێشتر له‌م ڕۆژه‌دا و له زۆرێک له وڵاتانی جیهاندا ئه‌م ساڵیاده ده‌کرایه‌وه به‌ڵام ساڵی 1977 ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی هه‌شتی مانگی سێی دیارکرد وه‌ک ڕۆژی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی خانمان و بۆ ئاشتی جیهانی.
نێرگز قادر، ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی مافه‌کانی ژنان له شاری که‌رکوک ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌وبارودۆخی شاری که‌رکوک و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری تیادان، ڕه‌وشی خانمان ڕۆژ به ڕۆژ و ساڵ به ساڵ ڕووه‌و خراپتر ده‌ڕوات، وه‌ک ده‌ڵێت هێنده‌ی بایه‌خ به دۆسێ سیاسیه‌کان و ڕه‌وشی پێکهاته‌کان ده‌درێن هێنده بایه‌خ به دۆسێکانی تایبه‌ت به خانمان نادرێن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هێرۆ زه‌نگه‌نه ، ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی مافه‌کانی خانمان نێرگز قادر ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات زانیاری دروستی له‌لایه که ناوی 20 ژن هه‌ن بۆ کوشتن و تا ئێستاش چواریان کوژراون وه‌ک ده‌ڵێت بۆیه ده‌کوژرێن چونکه وه‌ک ده‌گوترێت "له داب و نه‌ریتی باووباپیرانیان لایانداوه".
نێرگز قادر ده‌شڵێت هیوایه‌کی ئه‌وتۆ به دادگا و هێزی ئاسایشی شاره‌که‌ش نییه چونکه ئه‌مجۆره دۆسێیانه ده‌گاته دادگاکان به‌ڵام چونکه خه‌ڵکی سیاسیان له پشته‌وه‌یه ئه‌وا دادگا ناچار ده‌بێت دۆسێکه به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان دابخات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: