Accessibility links

عێراق دیوارێـکی کۆنکرێتی له‌ به‌رده‌م ده‌روازه‌ی ڕه‌بیعه‌ی سه‌ر سـنووری سوریا دروسـتده‌کات


سەرچاوەیەکى بەرپرس لە هێزەکانى پاسەوانى سنوورى عێراقى لە دەروازەى ڕەبیعەى سنوورى بە دەنگى ئەمریکاى راگەیاند دەروازەى ڕەبیعە بە بڕیارێکى وەزارەتى بەرگرى عیراق هه‌تا کاتێکى نادیار داخراوە و هۆکارەکەشى بۆ ئاڵۆزیـیەکان گەراندەوە گوتیشى هێزەکانى سوپاى عێراق دەستیان کردووە بە دانانى دیوارى کۆنکریتى بە درێژایى دەروازەى سنوورى ڕەبیعە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بە هەڵاتنى 30 سەربازى دیکەى سەر بە سوپاى سوریا کرد، ئه‌مه‌ش دواى گیرۆدەبوونیان لەسەر سنوور لە لایەن سوپاى ئازادەوە.
هاوکات بەهۆى شەڕو بۆردومانەکانى سەر سنووریش، دانیشتوانى هەردوو گوندى قادسیە و بەساتین کە دەکەونە سەر سنوور گوندەکانیان چۆل کردووە.
بەشێک لەو گوندنشینانەى کە لە ڕەبیعەوە بەهۆى ئاڵۆزیـیەکان هاتوونەتە شارى موسڵ بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێن دواى برینداربوونى چەند کەسێکیان ناچاربوون گوندەکان جێبهێڵن، چونکە شوێنى ژیانى تێدا نەماوە .
جەمال بەدرانى، ڕۆژنامەوان لە ڕەبیعەوە باسى لە ڕەوشى سەر سنووری بۆ دەنگى ئەمریکا کرد و گوتى ئێستا دەروازەى ڕەبیعەى سنوورى لە دیوى سوریاوە بە تەواوى کەوتۆتە دەستى چەکدارانى سوپاى سوریاى ئازاد. گوتیشى فڕۆکەکانى سوریا ئاسمانى عێراق دەبەزێنن.
لاى خۆشیەوە، عەبدوڵڵا حومێدى عەجیل یاوەر ئەمیندارى گشتى بزوتنەوەى داد و چاکسازى لە بەیاننامەیەکدا هۆشدارى دایە حکومەت و سوپاى عێراق لە دەستوەردان لە کاروبارى سوریا و گوتى چەند رۆژێکە سوپاى عێراق بە چڕى بۆردومانى گوندەکانى سوریا لەسەر سنوور دەکەن و بەهۆیانەوە نزیکەى 20 هاوڵاتى سورى کوژرا ن و برینداربوون.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG