شەڕەکانى سەرسنوور 5 بریندارى سورى و 3 بریندارى عێراقى لێکهوتهوه و کاربەدەستانى تەندروستی لە موسڵ پشتڕاستى دەکەنەوە کەوا ژمارەیەک بریندارى سەر بە سوپاى سوریا ڕهوانهی نەخۆشخانەکانى شارەکه کراون.
سەرچاوەیەک لە هێزەکانى پاسەوانى سنورى عێراقى بە دەنگى ئەمریکاى راگەیاند ماوەى 4 رۆژە شەڕوپێکدادانى دژوار لە نێوان هەردوو سوپاى ئازادى بەرهەڵستکارى سوریا و سوپاى حکومەتى ئەو وڵاتە لەسەر سنوورى عێراق- سوریا چڕبۆتەوە بەهۆى شەڕەکانى ئێوارەى دوێنی شهممهش ژمارەیەک بریندارى سوپاى سوریا گەیهنرانە نەحۆشخانەکانى عێراق لە موسڵ، هاوکات 3 هاوڵاتى لە گوندهکانی سەر سنووریش بەهۆى شەڕەکانهوه برینداربوون.
محەمەد سادق ئەندامى کۆمیتەى تەندروستى لە ئەنجومەنى قەزاى تەلەعفەر تایبەت بۆ دەنگى ئەمریکا رایگەیاند کەوا 5 سەربازى سوپاى سوریا بە بریندارى گەیهنراونەتە نەخۆشخانەکانى تەلەعفەر و موسڵ لە نێویاندا ئەفسەرێک بە پلەى مولازمى یەکەم. گوتیشى یەکێک لە بریندارەکان بەهۆى سەختى برینەکەى لە نەخۆشخانەى تەلەعفەر گیانى لەدەستدا.
دکتۆر سەڵاحەدین زەنون، سەرۆکى فەرمانگهى تەندروستى موسڵ لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا رایگەیاند کۆمیتەیەکى فریاگوزاریان پـێکهێناوە بۆ پێشوازیکردن لەو بریندارانەى کە بەهۆى شەڕەکانەوە دههێنرێنه ناو خاکى عێراق. گوتیشى چەند پزیشکێک لەگەڵ پێداویستى تەندروستیـیان بۆ بنکەکانى تەندروستى لەسەر سنوور ناردووە.