ئه‌مساڵ له مانگی شه‌ش هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری له ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکۆمارێکی نوێ له جێگای سه‌رکۆماری ئێستا مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد که دووهه‌م گه‌ڕی ته‌واو ده‌کات هه‌ڵبژێردرێت. ڕه‌وایی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه(ته‌نات به پێی پێواره‌کانی خودی ڕژێمی تاران) هه‌ر له وێستاوه له ژێر پرسیارن. کاربه‌ده‌ستانی ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاسایش و هێمنی وڵات پارێزراو بێت بۆ به‌ڕێوه‌چونی ههڵبژارادنهکان و بۆیه حکومه‌ت بۆ چاوترساندن و به هێزکردنی پێگه‌ی ده‌ستی به گرتنی ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌وانان کردووه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی دوور له وڵات و کاریگه‌ریان به‌سه‌ر ڕای گشتی کورده‌کان له ناو ئیران له‌مه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه، ڕۆژنامه‌وان ئازاد کوردی بنکه له بلژیک ده‌ڵێت: چینی ڕۆشه‌نبیری کوردستان و ئاشنا له‌گه‌ڵ سیسته‌می سیاسی ئێران، باشتر لێکدانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چۆنێتی به‌ڕێوه چونی هه‌لبژاردنه‌کاندا هه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده هێزه کوردییه‌کان ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ن ئاستی وشیاری خه‌ڵکی ئاسایی زیاد بکه‌ن له ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌کانی خۆیانه‌وه و تائێستا خواستی خه‌ڵکی کوردیش له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حیزبه سیاسیه کوردییهکاندابووه که ئه‌وانیش پێیان خۆشه- چۆن له تورکیا ب.د.پ. له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا به‌شدارن- له پرۆسه‌ی سیاسی له ئێران‌دا به‌شدار بن به‌ڵام ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان نیه به هۆی کۆسپه‌کانی حکومه‌ت له‌به‌ر ڕێگای داناون-هه‌ر زوو حیزبه‌کان به‌ربه‌ند کران.