سیروان زەهاوى دەڵێت " کورد نایەوێت سووننەکان پەراوێز بخرێن، چونکە ئەگەر سووننەکان پەراوێز خران، ئهوا کوردیش پەراوێز دەخرێن."
دکتۆر حەمید باڤى دەڵێت "مەرجعیەتى باڵاى شیعەکان فشارى گەورەى لەسەر مالیکى دروست کردوە."
ئەمڕۆش بۆ حەوتهمین هەینى بە سەدان لە هاوڵاتیان و پـیاوانى ئاینى لە گۆرەپانى ئەحرارى خۆپیشاندانەکانی موسڵ کۆبوونەوە له دواى نوێژى هەینى بە بەرزکردنەوەى دەیان دروشم دژ بە سیاسەتەکانى مالیکی. سەرەکیترین داواکاریـیان، هەڵوەشاندنەوەى حکومەت بوو.
لەسەر ئاستى سیاسیش جموجۆڵەکان دەستیـپـێکردۆتەوە لە چەند رۆژى رابردوودا دوو شاندى باڵاى سووننەکان و لیستى هاوپەیمانى نیشتیمانى بەجیا سەردانى هەولێریان کرد و لەگەڵ گەورە کاربەدەستانى کورد کۆبوونەوە.
دکتۆر حەمید باڤى ئەندامى پەرلەمانى عیراق لە لیستى هاوپەیمانى کوردستان بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت مەرجعیەتى باڵاى شیعەکان فشارى گەوەرى لەسەر مالیکى دروستکردووە بۆ سازشکردن لەسەر هەڵوێستەکانى پـێشووترى. لە بارەى بەردەوامى خۆپیشاندانى سووننەکانیشەوە، دەڵێت سووننەکان سەقفى داواکاریـیەکانیان ههتا ڕووخاندنى حکومەتەکەى مالیکى بەرزدەکەنەوە.
سیروان زەهاوى یاساناس و ئەندامى خولى پـێشـووى پەرلەمانى عێراق بۆ دەنگى ئەمریکا لە بارەى رۆڵى کورد لە هاوکێشەى سیاسى لە عێراق، دەڵێت کورد نایەوێت سووننەکان پەراوێز بخرێن، چونکە ئەگەر سووننەکان پەراوێز خران، ئەوا سبەى کوردیش بە هەمان شێوە پەراوێز دەخرێن. ههروهها پـێی وایە ئەگەر بێت و ههتا سێ مانگى تر کێشەکان وهها بەردەوام بێت، ئهوا بەدوورى نازانێت کێشەکان وهها قوڵ بـبن، ههتا دەگاتە ئاستى شەڕوپـێکدادان.