Accessibility links

شۆڕشی ئێران له‌زاری شۆڕشگێڕێکی ئه‌و ده‌م


ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری له‌گه‌ڵ مامۆستا شێخ عزه‌ددین حوسێنی له‌ گوندی بێژاوێ، سه‌رده‌شت.
ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری له‌گه‌ڵ مامۆستا شێخ عزه‌ددین حوسێنی له‌ گوندی بێژاوێ، سه‌رده‌شت.
یه‌کشه‌ممه‌، 34 مین ساڵیادی شوڕشی ئێرانی ساڵی 1979 زایینی، له‌ ئاکام ئه‌م شۆڕشه‌ که‌ به‌ شۆڕشی ئیسلامیش ناو ده‌بردرێت، ڕژێمی پاشایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی له‌ ژێر حوکمی محه‌ممد ڕه‌زا په‌هله‌ویدا ڕوخا و ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ژێر ده‌سته‌ڵاتی ڕێبه‌ری شۆڕش ئایه‌توڵڵا خۆمه‌ینی جێگای گرته‌وه‌.
له ئه‌رشیفی وێنه‌کانی ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری
له ئه‌رشیفی وێنه‌کانی ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری


ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری یه‌کێک له‌و که‌سایه‌تییه‌ کوردانه‌یه‌ به‌شداری ئه‌و شۆڕشه‌ بو، ئه‌و ڕاوێژکاری باڵا و به‌رپرسی ئۆفیسی ڕێبه‌ری ئایینی-سیاسی کورد شێخ عزه‌ددین حوسێنی بو.
ئه‌سکه‌نده‌ری که‌ ده‌ڵیت شۆڕشه‌که زۆر کوت و پڕ بو و سه‌رچاوه‌ی شۆڕشه‌که‌ حکومه‌تێک بو که‌ هیچ ڕێزێکی بۆ مافی خه‌ڵک دانه‌ده‌نا و حکومه‌تێکی دیکتاتۆری بو که‌ زۆر له‌ خۆ باییانه‌ درێژه‌ی ده‌دا به‌ سیاسه‌ته‌کانی خۆی هی ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌دان، گرتن و لێدان.
ئه‌سکه‌نده‌ری ده‌شڵێت،" خه‌ڵکی ئێران ئه‌و ده‌م به‌ هه‌موو توانایانه‌وه‌ ده‌یان ویست ڕژێمی شا له‌ کۆڵ خۆ بکه‌نه‌وه‌ به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئه‌و خه‌ڵکه‌ و به‌شیکی زۆری ڕووناکبیران نه‌یان ده‌زانی چیان ده‌وێت به‌ڵام ده‌یان زانی چیان ناوێت."
له‌گفتوگۆکه‌ی دا، ئه‌سه‌که‌نده‌ری باس ده‌کات که‌ له‌ کوردستان ، شۆڕشه‌که‌ له‌ مه‌هاباده‌وه‌ ده‌ستی پێکرد.
له‌ ڕاسته‌وه‌ ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری، جه‌لال تاڵه‌بانی، نه‌ناسراو، نه‌وشیروان مسته‌فا
له‌ ڕاسته‌وه‌ ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری، جه‌لال تاڵه‌بانی، نه‌ناسراو، نه‌وشیروان مسته‌فا



ئه‌و ده‌ڵێت جیاوازی زۆر به‌دی ده‌کرا له‌ ئامانجه‌کانی شۆڕشه‌که له‌ کوردستان و له‌ پاشماوه‌ی ئێران.
به‌ڕێز ئه‌سکه‌نده‌ری ئێستا له‌ سوید نیشته‌جێیه.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG