به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ئاڵ و گۆڕی له کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌یدا کردووه و وه‌زیری نوێی داناوه تا به‌رپرسێتی ئابووری وڵاته‌که له ئه‌ستۆ بگرن که به‌هۆی دوو ساڵه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریا و شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌که‌وه له ڕه‌وشێکی خراپدایه.
ته‌له‌فزیۆنی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت له سوریا ده‌ڵێت وه‌زیره‌کانی نه‌وت و دارایی و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و نیشته‌جێبوون و کاروباری گشتی و هه‌روه‌ها وه‌زیری کشت و کاڵیش گۆڕاون. به‌ڵام پۆسته سه‌ره‌کیه‌کانی وه‌ک وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌زاره‌تی ناوخۆ هیچ ئاڵ و گۆڕێکیان تیادا نه‌کراوه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی حکومه‌تی سوریا له نێوه‌ندی قه‌یرانی مرۆڤایه‌تی وڵاته‌که‌دایه به‌هۆی نه‌بوونی وزه‌ی ئه‌لکتریک و که‌می خواردن ، که‌م بوونه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی له زۆرێک له ناوچه‌کانی وڵاته‌که.
شه‌ڕی ناوخۆی سوریا که بۆته مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 60 هه‌زار که‌س، به شێوه‌یه‌کی ئێجگار خراپیش کاریگه‌ری کردۆته سه‌ر ژێرخانی وڵاته‌که و دابه‌زینی به‌رچاوی نرخی دراوی سوریاییش له به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریکاییدا هۆکارێکی تری گرانیه له وڵاته‌که‌دا.
هاوکات وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی سوریا گوتوویه‌تی دیمه‌شق ئاماده‌یه بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئۆپزسیۆنی سوریادا به‌ڵام به‌بێ هیچ مه‌رجێکی پێشوه‌خت.
وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی سوریا ده‌شڵێت حکومه‌ت ئاماده‌یه بۆ بانگهێشتکردنی هه‌ر لایه‌نێک بێت که دیالۆگ بخوازێت کاتێک چه‌ک داده‌نێت و متمانه‌ش ده‌دات به‌وه‌ی هیچ لایه‌نێکیش دووچاری گرفت نابێته‌وه.