به‌م زووانه سه‌رۆک ئۆباما یه‌که‌م سه‌ردانی خۆی بۆ ئیسرائیل ده‌کات و هه‌روه‌ها سه‌ردانی که‌ناری ڕۆژئاوا و شانشینی ئوردونیش ده‌کات به مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌سه‌ر ڕه‌وشی سوریا و هه‌روه‌هاش پشێویه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
ده‌مڕاستی کۆشکی سپی ده‌ڵێت له مانگی ڕابردوودا سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل‌دا به ته‌له‌فون قسه‌یان کردووه و باسیان له سه‌ردانێکی سه‌رۆک ئۆباما کردووه بۆ ئیسرائیل له وه‌رزی به‌هاردا.
له گه‌ڕی یه‌که‌می سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما بێزاری خۆی ده‌رده‌بڕی به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی ئاشتی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیه‌کان هه‌نگاویان نه‌نا بۆ پێشه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: