له ساڵی 2011 دا په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان یاسای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی په‌سه‌ند کرد، مه‌سه‌له‌ی ڕێگه‌گرتن له خه‌ته‌نه کردنی مێینه به‌شێکی ئه‌و یاسایه‌یه. ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی بڵاو کرده‌وه که تیایدا باس له ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له جیهاندا ده‌کات. ڕاپۆرته‌که‌ی ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌کات سه‌ره‌ڕای په‌سه‌ند کردنی یاسای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی هێشتا خه‌ته‌نه کردنی مێینه له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا به‌رده‌وامه.
تارا ته‌حسین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان و جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی به‌رگری کردن له مافی ژنان له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێت ڕاسته ئه‌م دیارده‌یه له هه‌ندێک به‌شه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا هێشتا بوونی هه‌یه به‌ڵام دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه و کاتی پێ ده‌وێت هه‌تا کۆتایی پێبێت.
زانیاری زیاتر له‌م وتووێژه‌دایه که هێرۆ زه‌نگه‌نه ئه‌نجامی داوه