سێرگیێ لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا یه‌که‌م وتووێژی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری ئۆپزسیۆنی سوریادا کرد له په‌راوێزی ئه‌و کۆنفرانسه ئاسایشیه‌ی له میونخ ی ئه‌ڵمانیا ده‌کرێت.
کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی نێوان لاڤرۆڤ و مه‌عاز ئه‌لخه‌تیب، به‌بێ ئاماده‌بوونی جۆ بایدن جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا و له‌خزه‌ر براهیمی نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بووه، وێڕای ئه‌و ئاماژه به‌راییانه‌ی هه‌بوون که هه‌رچواریان پێکه‌وه کۆ ده‌بنه‌وه.
به‌ڵام به‌ڕێز بایدن به جیاجیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له لاڤرۆڤ و براهیمی ئه‌لخه‌تیبدا کۆبوونه‌وه‌ی کردووه.
کۆشکی سپی ده‌ڵێت جێگری سه‌رۆک له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ لاڤرۆڤدا جه‌ختی له گرنگیی کاری پێکه‌وه‌یی ڕوسیا و ئه‌مریکا کردووه له‌پێناو به‌رژه‌وندی ئاشتی و ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌ییدا.
بایدن له کۆنفرانسه‌که‌دا په‌یمانی به‌رده‌وامی پشتیوانی ئه‌مریکای داوه بۆ ئۆپزسیۆنی سوریا و گوتووشیه" ده‌بێت سه‌رۆکی سوریا وڵاته‌که جێبهێڵێت چونکه چیی دی بۆ ڕێبه‌رایه‌تیکردنی سوریا ناشێت".
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ته‌رخانه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کان به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمی کۆتاییهێنان به شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا.
له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ڕابردوودا مه‌عاز ئه‌لخه‌تیب، سه‌رۆکی ئۆپزسیۆنی سوریا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که خواستی هه‌یه بۆ دانوستاندن کردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌ددا.
واشنتۆن و مۆسکۆ ناکۆکیه‌کی زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سه‌روسه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانی سوریادا.
هه‌ر له کۆنفرانسه‌که‌دا لاڤرۆڤ گوتوویه‌تی ئه‌ن جۆره ڕه‌وشه‌ی سوریا جێی قایل بوون نییه.