ڕێکخراوێکی ڕادیکاڵی مارکسی له تورکیا به‌رپرسێتی خۆی بۆ هێرشه خۆکوژیه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی ئانکه‌ره ڕاگه‌یاندووه که کرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا پارتی شۆڕشگێڕی سه‌ربه‌خۆیی گه‌ل، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای به بکوژی گه‌لانی جیهان ناودێرکردووه.
ئه‌م ڕێکخراوه چه‌په ده‌ڵێت "جه‌نگاوه‌ره‌که‌ی" کاری خۆ قوربانی کردنی کردووه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا پارتی شۆڕشگێڕی سه‌ربه‌خۆیی گه‌ل به ڕێکخراوێکی تێرۆریستی داده‌نێن.
ئه‌و هێرشبه‌ره خۆکوژه‌ی که له تورکیا و له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا له ئانکه‌ره خۆی ته‌قانده‌وه، وه‌ک کاربه‌ده‌ستێکی تورکیایی ده‌ڵێت ماوه‌ی 5 ساڵ له زینداندا بووه به تاوانی تێرۆریزم، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشی مێشکه‌ی له ئاکامی مانگرتنی له خۆراک دووچاری هاتبوو ئازادکراوه.
ئه‌جه‌ڤیت سانلی ته‌مه‌ن 40 ساڵ، توندڕه‌وێکی چه‌پ بووه ڕۆژی هه‌ینی له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکادا خۆی ته‌قانده‌وه و پاسه‌وانێکی باڵیۆزخانه‌که‌ی کوشت.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکایی ئه‌و هێرشه‌یان به هێرشێکی تێرۆریستی ناودێرکردووه.
وه‌ک کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن سانلی بێ له‌و تی ئێن تییه‌ی له خۆی به‌ستبوو ، هه‌نارۆکێکیشی ته‌قاندۆته‌وه.
له باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا ، ئاڵای وڵاته‌که تا نیوه هێنراوه‌ته خوارێ و ڕێ و شوێنی توندی ئاسایشیش گیراوه‌ته به‌ر.
پۆلیس ئه‌و شه‌قامه‌یان داخستووه که ته‌قینه‌وه‌که‌ی تیادا ڕوودا و هه‌روه‌هاش ئۆتۆمبێلی پۆلیس له چوارده‌وری شه‌قامه‌کانی ده‌وروبه‌ری باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکادا دانراون.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت تا ئێستا مه‌به‌ستی پشت ئه‌م خۆته‌قاندنه‌وه‌یه‌ی سانلی نه‌زانراوه.
ئه‌جه‌ڤیت سانلی ئه‌ندامی پارتی شۆڕشگێڕی سه‌ربه‌خۆیی گه‌ل بووه له تورکیا که پێشتر و له ساڵانی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ئه‌م پارتیه به‌رپرسیارێتی خۆی له ژماره‌یه‌ک کوشتن و و ته‌قینه‌وه ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا ئه‌م پارتیه چه‌په له تورکیا بێده‌نگ بووه .