کاربه‌ده‌ستان له باکوری ڕۆژئاوای پاکستان ده‌ڵێن یاخیبوان هێرشیان کردۆته سه‌ر بنکه‌یه‌کی پشکنینی له‌شکری و به‌لانی که‌م 13 کارمه‌ندی ئاسایشی و 10 که‌سی سیڤیڵیشیان کوشتووه که ژن و منداڵیشی تیادان.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و بنکه له‌شکریه که که‌وتۆته شارۆچکه‌ی سیرای نو‌رانگ له هه‌رێمی خه‌یبه‌ر پاکتنخوا، له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا هێرشه‌که‌ی کراوه‌ته سه‌ر.
کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی ده‌ڵێن له‌و هێرشه‌دا 12 له توندڕه‌وه‌کان کوژراون.
تاڵیبانه‌کان به‌رپرسێتی خۆیان له‌و هێرشه ڕاگه‌یاندووه.
ده‌مڕاستێکی تاڵیبانه‌کان گوتوویه‌تی چوار هێرشبه‌ری خۆکوژ په‌لاماری ئه‌و بنکه له‌شکریه‌یان داوه و ده‌شڵێت هێرشه‌که‌ش بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی کوژرانی دوو سه‌رکرده‌ی تاڵیبان بووه که له هێرشی ئاسمانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مریکاییدا کوژرابوون.