به پێی ماڵپه‌ڕی گوویانیوز، پێجشه‌ممه، کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ڕۆژنامه‌وانیکی تر"ریحانه ته‌باته‌بایی" یان ده‌ستگیر کرد وه‌ک به‌شیک له سه‌رکوتکردن و گرتنی ژماره‌یه‌کی زۆر له ڕۆژنامه‌وانان و چالاکوانانی بواری ڕاگه‌یاندن له چه‌ند ڕۆژانی ڕابردو.
به پێی ئاژانسی ده‌نگوباسی خوێندکارانی ئێران'ئیسنا'، وه‌زیری 'فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی' گوتویه‌تی تاوانی ئه‌وانه‌ی به‌م دواییانه ده‌ستگیرکراون تاوانی ڕاگه‌یاندن نه‌بووه، په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا هه‌بووه که ئه‌مه له ژێر لێکۆڵینه‌وه‌یه.
له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا، ڕۆژنامه‌وان مه‌سعود کوردپور ده‌ڵێت شتێکی تازه نیه که ڕۆژنامه‌وانان تاوانی " کارکردن به دژی ئاسایشی نیشتیمانیان" به دژ ڕابگه‌یندرێت.
چوارشه‌ممه، وه‌زاره‌تی"ئیتلاعاتی" ئێران له بڵاوکراوه‌یکدا گوتی ده‌ستگیرکراوه‌کان ئه‌ندامانی تۆڕی ڕاگه‌یاندن سه‌ر به تۆڕی ڕاگه‌یاندنی بیگانه و ده‌روه‌یی به تایبه‌تی سه‌ر به بی بی سی-نه. شایانی باسه، بی بی سی ڕه‌تی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت هیچ بنه‌مای بۆ نیه. سه‌باره‌ت به گرنگی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی بێگانه- فارسی زمان، کوردپور ده‌ڵێت ڕۆڵی سه‌ره‌کیان هه‌یه له ڕاگه‌یاندن و کاریگه‌ریان به‌سه‌ر باری ئێرانداو ده‌ڵێت ئێران ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه (ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌وه) پردێک دروست بکه‌ن له نێوان دنیای ده‌ره‌وه و ناو ئێران‌دا.