پارێزگارى موسڵ هۆشدارى دەدات لەوەى کە هێزە ئاساشیەکانى موسڵ هەمان ڕووداوى فەلـلوجە لە موسڵیش دووبارە بکەنەوە.
ئەسیل نوجێفى پارێزگارى موسڵ لە میانەى کۆنفراسێکى رۆژنامەوانیدا وێڕاى دووپاتکردنەوەى پاڵپشتى خۆى بۆ داواکارى خۆپیشاندەرانى موسڵ و شارەکانى تر کە زیاتر لە مانگێکە درێژەیان به ناڕهزایـیهکانیان داوه، ههروهها هۆشدارى ئەوەشى دا کە هێزە ئاساشیەکانى موسڵ هەمان سیناریۆى فەلـلوجە لە موسڵیش دووبارەبکەنەوە. ئەو دەڵێت تاوەکو ئێستا هێزە ئاسایشیەکان لە موسڵ مامەڵەیەکى تەندروست لەگەڵ خۆپیشاندەران ناکەن و به گوتهی خۆی هێزەکان بونەتە بەشێک لە کێشەکە و بڕیار و ئەجنداى حزب و تائیفەکەیان جێبەجێ دەکەن دەشڵێت بە دووبارەبوونەوەى ڕووداوى فەلـلوجە کێشەکان ئاڵۆزتر دەبن.
لە بەشێکى ترى وتەکانیدا نوجێفى مردنى بەندکراوێک لە ناو یەکێک لە گرتووخانەکانى سەر بە فیرقەى دووى سوپاى عێراق بە ناوى موئەیەد عەزیز ئەحمەد ئاشکرا دەکات و گوتى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە پـێکهێنراوە بۆ ئاشکراکردنى هۆکارى مردنى.
لە بەرامبەریش فیرقەى دوو بەیاننامەیەکى لەو باریەوە بڵاوکردە و تیایدا رایگەیاند ئەو بەندکراوە خۆى لە ناو زیندان کوشتووە.
هاوکات خۆپـیشاندان و مانگرتن لە گۆڕەپانى ئەحرارى موسڵ زیاتر لە مانگێکە لەسەر یەک درێژەى هەیە و خۆپیشاندەرانیش سوورن لەسەر لەکار لابردنى مالیکى لە سەرۆکایەتى حکومەت و هەموار کردنەوەى بەشێک لە بەندەکانى دەستور.