عه‌بدول فه‌تاح ئه‌لسیسی وه‌زیری به‌رگی میسر ده‌ڵێت به‌رده‌وامبوونی ناکۆکیـیه سیاسیـیه‌کان و جیاوازی بۆچوونه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، وه‌ها ده‌کات وڵاته‌که بکه‌وێته سه‌ر لێواری هه‌ره‌سهێناندا.
ئه‌لسیسی که سـاڵی ڕابردوو سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی پـۆستی وه‌زیری به‌رگری و فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی دایه ده‌ست، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی هۆکاری سه‌ره‌کی بڵاوه‌پـێـکردنی له‌شـکر له شـاره‌کانی سه‌ر که‌ناڵی سویس، ئه‌وانه‌ی توندوتیژیـیان لێی ڕوویدا، ئه‌وه‌یه ئه‌م که‌ناڵه داهاته‌که‌ی کاریگه‌ریـیه‌کی زۆری بۆ سه‌ر ئابوری وڵاته‌که هه‌یه و هه‌روه‌ها گرنگیـیه‌کی زۆری بۆ بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
جێی ئاماژه‌یه له پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک مورسی شه‌وی یه‌کشه‌ممه باری نائاسایی له هه‌رسێ پارێزگای پـۆرسه‌عید و ئیسماعیلیـیه و سویس ڕاگه‌یاند، له‌شکر له‌و سێ شـاره‌دا بڵاوبوونه‌وه و له‌گه‌ڵیدا حکومه‌تی میسر به پـرۆژه‌یه‌کی هه‌موارکردنی یاسا قایل بوو که ڕێـگه به له‌شـکر ده‌دات که‌سـانی سیڤیل ده‌سـتگیربکه‌ن.