ئیقباڵ مرادی ده‌ڵێت زانیاری کوڕی و لوقمان مرادی بێ تاوانن.
وته بێژی خاتوون کاترین ئاشتن Cathrine Ashton ، نوێنه‌ری باڵا بۆ کاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی ئه‌وڕوپا، له لێداونێکی بڵاوکراوه‌ی 11ی ئه‌م مانگه‌ی زاینی‌دا ، نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به نزیکبوونی له‌سێداره‌دانی زانیاری مرادی و لوقمان مرادی ده‌ربڕی که به تاوانی کوشتنی کوڕی ئیمام جومعه‌ی شاری مه‌ریوان له ساڵی 2009 زاینی و ئه‌ندامه‌تی له ڕێکخراوی سیاسی دا له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه به تاوانبار ناسراون.
وته‌بێژی خاتوون ئاشتن له لێدوانه‌که‌ی وێرای دژایه‌تی کردن له گه‌ڵ بڕیاری مه‌رگ داوای له ئێران کرد بڕیاری له سێداره‌دانه‌کانی هه‌موو ئه‌و گیراوانه ڕابگرێت که حکومه‌ت بڕێاری مه‌رگی به سه‌ریاندا سه‌پاندوون.
زانیار و لوقمان مرادی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له مه‌ریوان به تاوانی کوشتنی کوڕی پێشنوێژی هه‌ینی مه‌ریوان قوڵبهستکران. پاش چه‌ندین مانگان وه‌ک خۆیان باسیان کردوه ئه‌شکه‌نجه کراون و زۆریان بۆ هێناون دانی پێدابهینن که ئه‌و تاوانیانهی حکومه‌ت ئیدعایان بۆ ده‌کات ئه‌وان به‌ڕێوه‌یان بردوون. له ئه‌نجامدا، بڕیاری مه‌رگیان بۆ سه‌ر دراوه.
له وتووێژێكی له گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا، ئیقبال مرادی ، بابی زانیار پێ داده‌گرێت که کوڕه‌که‌ی له کاتی کوژرانی کوڕی پێشنوێژی شاری مه‌ریواندا ته‌مه‌نی له ژێر 18 ساڵان بوه و هه‌م کوڕه‌که‌ی و هه‌م لوقمان بێ تاوانن.
کاک ئیقباڵ ئاگایی ده‌دات، " هه‌موو خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ش ئاگادارن که بکوژی کوڕی ئیمام جومعه و زه‌نجیره تێرۆره‌کانی که له سێ ، چوارساڵ له مه‌وپێش له مه‌ریواندا ده‌کران، کاری خۆدی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیتلاعاته". و هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ئه‌و کوشتنانه به مه‌به‌ستی چاوترساندنی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی له کوردستاندا بوه.
کاک ئیقباڵ له باسی ڕابردووی خۆیدا ده‌ڵێت که پێش گیرانی زانیار و لوقمان، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ڕێکخراوێكی سیاسی کورد بوه، له لایه‌ن ئێرانه‌وه له شاری پێنجوێن هیرشی به مه‌به‌ستی کوشتنی کراوه‌ته سه‌ر و بریندار بوه و خۆشی توانیویه‌تی تێرۆریسته‌که بناسێنێت.