کاربه‌ده‌ستانی وڵاتی میسر ده‌ڵێن به‌لانی که‌م 27 که‌س ئه‌مڕۆ شه‌ممه کوژراون له ده‌ره‌وه‌ی زیندانێکی پۆرسه‌عید، پاش ئه‌وه‌ی دادگایه‌ک ژماره‌یه‌ک بڕیاری مه‌رگی دابوو له‌سه‌ر ئه‌و ئاژاوه خوێناویانه‌ی له یاریه‌کی تۆپی پێدا ڕوویاندابوو.
پێکدادان له نێوان که‌س و کاری ئه‌وانه‌ی بڕیاری مردنیان له‌سه‌ر درابوو وه ئه‌و پۆلیسانه‌ی پاسه‌وانیی ئه‌و زیندانه‌یان ده‌کرد که گیراوه‌کانی لێ‌بوو ڕوویدا.
له‌م ڕووداوه‌دا وه‌ک له ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کاندا هاتووه ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکیش بریندارن.
دادگایه‌کی قاهیره فرمانی مردنی داوه به‌سه‌ر 21 که‌سدا که به به‌شداریکردن له توندوتیژیه‌کانی ساڵی پاری یاریه‌کی تۆپی پێدا له پۆرسه‌عید گوناهبارکرابوون.
له‌و ڕووداوه‌دا 74 که‌سی تیادا کوژران.
هێشتاش 52 که‌سی تر ماون له‌سه‌ر هه‌مان دۆسێ و وه‌هاش بڕیاره ڕۆژی 9 ی مانگی 3 دادگا بڕیاری خۆی بدات له‌سه‌ریان.
هاوکاتی خوێندنه‌وه‌ی بڕیاره‌کانی دادگا که‌س و کاری گوناهبارکراوه‌کان ده‌ستیان کردووه به گریان.
ئه‌م بڕیارانه‌ی دادگا ده‌چنه لای موفتی میسر بۆ په‌سه‌ندکردن، گه‌ر موفتی په‌سه‌ندی کردن، ئه‌جا بڕیاره‌کان جێبه‌جێده‌کرێن.