له ڕۆژی دووشه‌ممه به ئاماده‌بوونی سه‌دان هه‌زار که‌س له ڕێوڕه‌سمێکی گشتیدا سه‌رۆک ئۆباما ده‌ست ده‌خاته سه‌ر دوو ئنجیل که یه‌کێکیان هینی سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مه‌ریکا ئبراهم لینکنه و ئه‌وی دیکه‌ش هینی چالاکوانی مافه مه‌ده‌نییه‌کان دکتۆر مارتن لوته‌ر کینگه. سه‌رۆک ئۆباما سوێندی یاسای ده‌خوات بۆ خولی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا.
شه‌وی یه‌کشه‌ممه باری ئاسایشی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریکا توندکرا، هاوکاتی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵک له سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریکاوه ڕوویان له واشنتۆن کردووه.
به پێی ده‌ستوری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رۆک ده‌بێت له 20 ی مانگی یه‌ک سوێند بخوات که ئه‌م ساڵ 20 ی مانگ که‌وته ڕۆی یه‌کشه‌ممه‌وه، بۆیه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما له مه‌ڕاسیمی تایبه‌تی له ناو کۆشکی سپی سوێندی یاسای خوارد. پێشتریش جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆک سوێندی یاسای خوارد و سبه‌ی دووشه‌ممه مه‌ڕاسیمه‌که گشتی ده‌بێت.
شایانی باسه سه‌رۆک ئۆباما 44 مین سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مه‌ریکایه و یه‌که‌م سه‌رۆکی ڕه‌ش پێسته له مێژووی وڵاته‌که‌دا.
ژماره‌یه‌ک وێنه‌ی ده‌وروبه‌ری کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌و شوێنه‌ی سـبه‌ی سه‌رۆک ئۆباما سوێندی سه‌رۆکایه‌تی لێـده‌خوات. کلیکی ئێره بکه بۆ بینینی وێنه‌کان به گه‌وره‌یی.