چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن شه‌ڕی قورس له نێوان له‌شکری حکومه‌تی سوریا و جه‌نگاوه‌رانی سه‌رهه‌ڵداواندایه که هه‌وڵی بچوککردنه‌وه‌ی بازنه‌ی گه‌مارۆکانیان ده‌ده‌ن بۆ سه‌ر دوو بنکه‌ی له‌شکریی له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له سوریا که بنکه‌ی له له‌نده‌نه ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رهه‌ڵداوان له نزیک شارۆچکه‌ی خان شه‌یخون له هه‌رێمی ئیدلب، تانکێکی له‌شکریان تێکشکاندووه.
سه‌رهه‌ڵداوان بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌که ده‌ستیان کردووه به هێرشکردنه سه‌ر بنکه له‌شکریه‌کانی وادی دیف و حه‌مدیه.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له سوریا ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵداوان هه‌وڵی بڕینی ئه‌و ڕێگه‌یانه ده‌ده‌ن که لێوه‌ی که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لی پێویست بۆ ئه‌و دو بنکه‌یه ده‌ڕوات.
چڕ بوونه‌وه‌ی شه‌ڕه‌کانی قه‌یرانی سوریا گه‌مارۆدانی ئه‌و بنکه سه‌ربازیانه‌یه.
له‌م قه‌یرانه‌دا که له مانگی سێی ساڵی 2011 وه ده‌ستی پێکردووه وه‌ک نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان مه‌زه‌نده‌ی ده‌کات زیاتر له شه‌ست هه‌زار که‌س کوژراون.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا سه‌رهه‌ڵداوان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی هێزی ئاسمانی سوریا هه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌دا که به بنکه‌ی ته‌فته‌ناز ناسراوه. ئه‌مه‌ش گورزێکی به‌هێز بوو له ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا درا.
هاوکات گه‌وره کاربه‌ده‌ستێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دایه هه‌ردوو لای شه‌ڕی ناوخۆی سوریا تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجام داوه و هه‌روه‌هاش داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات فرمانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی فه‌رمیانه بدات و ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ش له‌لایه‌ن دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوانه‌کانه‌وه له لاهای بکرێت.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ناڤی پیله‌ی ، سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤ که سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه دوابه‌دوای لێدوانه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی بوو له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا.