له کاتێکدا که پۆلیسی دژه‌تێرۆری فه‌ڕه‌نسا خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌یه له کوژرانی سێ چالاکوانی ژنی کورد که یه‌کێکیان له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستانه و شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له ناو نێوه‌ندێکی کوردی‌دا له پاریس کوژران ، که‌س به‌رپرسیاره‌تی کوشتنی ساکینا جانسز، فیدان دۆغان و له‌یلا سۆیله‌مه‌زی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ.
هێندێک لایه‌ن به سه‌رک وه‌زیری تورکیاوه ده‌ڵێن بۆی هه‌یه ئه‌م کوشتنه ئاکامی ناکۆکی ناوخۆیی کورده‌کان بێت، خۆپیشانده‌رانی توڕه له پاریس حکومه‌تی تورکیا به 'ڕێکخه‌ری' کوشتنه‌کان تاوانبار ده‌که‌ن و هێندێک شیکه‌ره‌وه لایه‌نی ده‌ره‌کی وه‌ک ئێران تاوانبار ده‌که‌ن.
ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری شاره‌زای کاروباری کورد و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت ده‌زانێت که ئێران پێی‌خۆش نییه کێشه‌ی کورد له تورکیا چاره‌سه‌ر بکرێت به‌ڵام وێ ناچێت له‌م باره‌ی ئه‌مڕۆ ئێرانی تێدایه، تاران بخوازێت گرفت بۆ خۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا دروست بکات.
سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی هه‌رسێک له کوژراوه‌کان ژن بوون، ئه‌سکه‌نده‌ری ده‌ڵێت ئه‌مه بۆ چاوترساندنی ژنانی کورد به تایبه‌تی ده‌ڵێت له باکور بوو به‌ڵام "ئه‌و سێ خانمه خه‌باتکارانه ده‌بنه سیمبۆل بۆ ژنان له کوردستان."
موعته‌به‌ر شیروانی وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: