هه‌ردوو نووسه‌ر ئالان کاوڵ و دان بێلێڤسکی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز له باره‌ی تیرۆکردنی سێ ژنه چالاکوانه کورده‌که‌ی فه‌ڕه‌نسـا بابه‌تیان نووسیوه، تیایدا ده‌ڵێن:
له کوشـتنکاریـیه‌کدا که به باشی پـلانی بۆ دانرابوو له ناوجه‌رگه‌ی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسادا، سێ خانمی بزاڤکاری کورد کوژران.
نیویۆرک تایمز ده‌ڵێت له پاش ڕووداوه‌که کورده‌کان به توڕه‌یـیه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی پاریس و ده‌سـتی تاوانیان بۆ تورکیا درێژکرد، تورکیاش ده‌ڵێت تاوانه‌که له گه‌ردنی کورده‌کان خۆیاندایه به مه‌به‌ستی تێـکدانی وتووێژی ئاشـتی که ماوه‌یه‌کی کورته له نێوان حکومه‌ت و ڕابه‌ری زیندانکراوی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان په‌که‌که که‌وتووه‌ته‌گه‌ڕ.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسـا که خێرا گه‌یشته شوێنی ڕووداوه‌که، گوتی بێ گومان خانمه‌کان ئیعدام کراون ته‌رمی کوژراوان له ناوه‌ندی زانیاری کوردی له شه‌قامی غۆل لافایت دۆزرانه‌وه، ئه‌وه‌ی بریتـیه له شوێنێـکی که‌لتوری و سیاسی کوردی.
وه‌ک ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت ده‌رگای بیناکه له‌و جۆره‌یه که به کۆد یان ته‌نها له ژووره‌وه ده‌کرێته‌وه. ئه‌وه‌شی چووه‌ته ژوورێ زۆر به باشی بیناکه شـاره‌زا بووه، به‌ڵام هه‌ر وه‌کو ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت ڕووداوه‌که ته‌مومژاویـیه.
ڕێـکخراوی یه‌کێتی دامه‌زراوه‌کانی کورد له فه‌ڕه‌نسـا که نوێنه‌رایه‌تی نزیکه‌ی 150 هه‌زار کوردی ئه‌و وڵاته ده‌کات ده‌ڵێت ڕه‌نگه چه‌کی بێ ده‌نگ له‌و تاوانه‌دا به‌کارهێنرابێت.
هاوڕێـیه‌کی یه‌کێـک له کوژراوان که پارێزه‌ره له ئنسـتتیوتی کوردی له پاریس ڕۆژین وێردی ده‌ڵێت سه‌کینه جانسز له‌م دوایـیاندا له ژێر چاودێری پـۆلیسی فه‌ڕه‌نسـایـیدا بووه و زۆر که‌میش ده‌رکه‌وتووه و هه‌ر بۆیه سه‌یره به‌لامه‌وه که چووه بۆ ئه‌و ناوه‌نده.