سه‌دان کورد له ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری ڕاگه‌یاندنی کوردستان له پاریس کۆبوونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی پرسه و ماته‌م ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر کوژرانی سێ خانمی چالاکوانی کورد.
ته‌رمه‌کانی ئه‌و سێ خانمه کورده له‌ناو سه‌نته‌ری ڕاگه‌یاندنی کوردستان له پاریس دۆزرانه‌وه، که یه‌کێکیان له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستان واته په‌که‌که بووه که شه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی خودموختاریی کورده‌کانی تورکیا ده‌کات.
هه‌رسێ خانمه کوژراوه‌که گولله به‌سه‌ریانه‌وه بووه.
ماته‌م گێڕان له‌به‌رده‌م سه‌نته‌ری ڕاگه‌یاندنی کوردستاندا تاجه‌گوڵینه‌یان داناوه بۆ ڕێزلێنان له قوربانیه‌کان.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی لێکۆڵینه‌وه‌کان، کورد و تورکه‌کان یه‌ک لۆمه‌ی ئه‌وی تریان ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه.
سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت کوژرانی سێ خانمه چالاکوانه کورده‌که له پاریس ده‌شێت له ئه‌نجامی ناکۆکی ناوخۆییه‌وه بوبێت.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت ده‌رگای ئه‌و سه‌نته‌ره ته‌نها به کۆد و له ناوه‌وه ده‌کرێته‌وه و ئه‌و خانمانه‌ش ده‌رگایان له یه‌کێک نه‌کردۆته‌وه که نه‌یانناسیبێت.
خۆپیشانده‌رانی کورد له پاریس حکومه‌تی تورکیایان گوناهبار کردووه به ڕێکخستنی ئه‌و هێرشه بۆسه‌ر ئه‌و سێ چالاکوانه کورده.
پێشتریش کاربه‌ده‌ستانی تورک گوتوویانه ده‌شێت ئه‌و کرده‌ی کوشتنانه به مه‌به‌ستی له ڕێ لادانی وتووێژه‌کانی ئاشتی بێت له نێوان ئانکه‌ره و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانی کراوی پارتی کرێکارانی کوردستاندا.
په‌که‌که شه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی خودموختاری ده‌کات بۆ کورده‌کانی تورکیا.
ئه‌م کرده‌ی کوشتنانه له پاریس، وه‌ک له ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کاندا هاتووه هاوکاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی قۆناغه به‌راییه‌کانی دانوستاندنی نێوان حکومه‌تی تورکیا و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی کورده‌کانی تورکیا بۆ کۆتاییهێنان به 28 ساڵه‌ی یاخیبوونی کورد له تورکیادا .
پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت ئه‌و سێ خانمه کورده به گولله کوژراون له ناو سه‌نته‌ری ڕاگه‌یاندنی کوردستان.
یه‌کێک له‌و سێ خانمه کوژراوه (ساکینه جانسز) ه که یه‌کێک بووه له ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان.
خانمی دووه‌م که کوژراوه (فیدان دۆغان)ه و کارمه‌ندی سه‌نته‌ره‌که بووه و هه‌روه‌هاش نوێنه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان بووه له پاریس.
سێهه‌میشیان (له‌یلا سۆیله‌مه‌ز) ه که چالاکوانێکی گه‌نجی کورد بووه له پاریس.