کاربه‌ده‌ستانی فه‌ره‌نسا پێنجشه‌ممه ڕایانگه‌یاند سێ ژنی چالاکوانی کورد، ساکینه چانسز، فیدان دوغان و لێلا سۆلماز چوارشه‌ممه شه‌و له ناو نێوه‌ندێکی کوردی‌دا له پاریس کوژراون و جێی گولـله به ته‌رمه‌کانیانه‌وه دیاره.
ساکینه چانسز یه‌کێکه له کوژراوه‌کان که به ئه‌ندامێکی دامه‌زرێنه‌ری په‌که‌که داده‌نرێت. پۆلیسی فه‌ره‌نسا ده‌ستی به لێکۆڵینه‌وه له‌م ڕووداوه کردووه. کوژرانی ئه‌و سێ چالاکوانی سیاسیه له کاتێکدا دێت که حکومه‌تی تورکیا خه‌ریکی دانوساندنه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری به‌ندکراوی په‌که‌که عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان به ئامانجی چه‌کدانان به په‌که‌که و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد به ڕێگای ئاشتی. له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بۆ ئه‌م ڕووداوه ته‌رخان کرا. موعته‌به‌ر شیروانی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌رنامه‌که‌ی به‌ڕێوه‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون:
کامه‌ران ژه‌کیکان، پارێزه‌ر له فه‌ڕه‌نسـا.
ئۆزدال ئۆچار، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیا له پارتی به‌ده‌په.
دکتۆر وه‌هاب جۆشکون، مامۆسـتای مافه‌کانی مرۆڤ و سیاسه‌ت له زانکۆی دیجله له دیاربه‌کر.
مه‌سعود زیلان، ڕۆژنامه‌وان له دیاربه‌کر.