له به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له باکوری پایته‌ختیش له ئاکامی ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه به‌لانیکه‌م 6 که‌س کوژراون و 14 که‌سی تریش بریندارن.
چوار له قوربانیه‌کانی هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا کوژراون که له وێستگه‌یه‌کی پاسدا ڕوویدا له گه‌ڕه‌کی حوڕیه.
ته‌قینه‌وه‌که بووه مایه‌ی تێکشکاندنی ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبێل و هه‌روه‌هاش زیانلێکه‌وتنی چه‌ند خانوبه‌ره‌یه‌کی نزیک له شوێنی ڕووداوه‌که.
هێرشێکی تریش کراوه‌ته سه‌ر کاروانی ئۆتۆمبێله‌کانی زانکۆی دیاله و له‌م هێرشه‌دا دووان له پاسه‌وانه‌کان کوژراون.
ئه‌م توندوتیژیانه هاوکاتن له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌کانی عه‌ره‌بی سوننه دژی حکومه‌تی عێراق وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به چۆنیه‌تی ڕه‌فتارکردنی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری له‌گه‌ڵیاندا که شیعه‌یه.