سێ خانمی کورد که یه‌کێکیان له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستانه شه‌وی ڕابردوو له ناو نێوه‌ندێکی کوردی‌دا له پاریس ده‌کوژرێن.
پۆلیس له فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت جێی گولـله به ته‌رمه‌کانی ئه‌و سێ خانمه‌وه بووه له‌ناو نێوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی کوردستان له پاریس.
یه‌کێک له کوژراوه‌کان ناوی ( ساکینه چانسز )ه و به یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی په‌که‌که داده‌نرێت، واته ئه‌و ڕێکخراوه‌ی داوای خودموختاریه‌کی زیاتر بۆ کورده‌کانی تورکیا ده‌کات.
دوو قوربانیه‌که‌ی تری ئه‌م ڕووداوه، یه‌کێکیان له نێوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی کوردستان کاری ده‌کرد و ئه‌وی تریشیان چالاکوانێکی گه‌نج بووه.
پۆلیس ده‌ڵێت ده‌ستکراوه به لێکۆڵینه‌وه کردن له‌م ڕووداوی کوشتنانه.
به‌ڕێوبه‌ری نێوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی کوردستان له لێدوانێکدا بۆ په‌یامنێران ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه دوایه‌مین جار که ئه‌م خانمانه‌ی بینیوه، نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه بووه.
هاوڕێیان و دۆستانی ئه‌م سێ خانمه چوونه‌ته نێوه‌نده‌که پاش ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونییان بۆکراوه و وه‌ڵامیان نه‌بووه.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی شوێنی ڕووداوه‌که‌ی کردووه و گوتوویه‌تی ئه‌و کاره هه‌رگیز جێی قه‌بوڵکردن نییه.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت سه‌ردانی ئه‌م شوێنه‌ی کردووه که ئه‌م سێ خانمه کورده‌ی تیادا کوژراون و ده‌شڵێت به‌بێ هیچ گومانێک به مه‌به‌ست کوژراون.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت سه‌ختی و قورسی ڕووداوه‌که‌شه وه‌هایکردووه بۆخۆی سه‌ردانی شوێنی ڕووداوه‌که بکات.
مانوێڵ ڤاڵس ده‌ڵێت ئۆفیسی دادپارێزی گشتی و ئۆفیسی هێزه‌کانی دژه تێرۆر لێکۆڵینه‌وه له‌م ڕووداوه ده‌که‌ن و وه‌ک ده‌شڵێت هه‌رگیز جێی قایل بوون نییه.
ئه‌مڕۆش پێنجشه‌ممه کورده‌کان له‌به‌رده‌م نێوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی کوردستان گردبوونه‌ته‌وه و دروشمی هه‌موو په‌که‌که‌ین ده‌ڵێنه‌وه.
خۆپیشانده‌ران دروشمی دژه تورکیا ده‌ڵێنه‌وه و تورکیاش به‌و کرده‌ی کوشتنانه گوناهبار ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نساشیان گوناهبار کردووه به‌وه‌ی بێده‌نگه له ڕووداوه‌که.
ئه‌م کرده‌ی کوشتنانه هاوکاته له‌گه‌ڵ ڕاپۆرته‌کانی میدیای تورکیادا که ده‌ڵێن عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی کورده‌کانی تورکیا گه‌یشتۆته ڕێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیادا بۆ کۆتاییهێنان به 28 ساڵه‌ی یاخیبوونی کورد له تورکیادا.
شه‌ڕی نێوان حکومه‌تی تورکیا و سه‌رهه‌ڵداوانی کورد که له ساڵی 1984 ه‌وه بۆته مایه‌ی کوژرانی ده‌یان هه‌زار که‌س.