Accessibility links

خۆپیشاندەرانى موسڵ داواى ئازادکردنى گیراوانیان لە گرتوخانەکانى کوردستان دەکەن


سەرەڕاى ڕێگریەکان و داخستنى گۆڕەپانى ئەحرار لەلایەن سەرکردایەتى ئۆپەراسیۆنەکانى موسڵەوە و دەستگیرکردنى ژمارەیەک چالاکى خۆپیشاندانەکان، ئەمڕۆ بۆ 12 هه‌مین رۆژ خۆپیشاندان لە موسڵ دژى سیاسەتەکانى نورى مالیکى و دووپاتکردنەوەى داواکاریـیەکانیان بەردەوام بوو .
سەرکردایەتى ئۆپەراسیۆنەکانى موسڵ جارێکى تر ئەمڕۆ رێگرى کرد لە خۆپـیشاندەران کە بچنە گۆڕەپانى ئەحرار بەبیانوى نەبوونى مۆڵەتى رەسمى، بەڵام پارێزگارى موسڵ دەروازەى گۆڕەپانەکەى بە رووى خۆپیشاندەراندا کردەوە و ئەمڕۆش بە هەزاران لە خەڵکى موسڵ بەردەوامیان دایە خۆپیشاندان و وێڕاى دووپاتکردنەوەى داواکاریـیەکانى پێشووتریان دروشمى ڕووخاندنى دەسەڵاتى ئێستاى حکومەتى عێراقیان بەرز کردبووه‌وه‌.
یەکێک لە بەرپرسانى دیوانى وەقفى سوننى لە بەرامبەر تۆمەتبارکردنیان بە نانەوەى دووبەرەکى تایفى، لە بەردەم خۆپیشاندەران رایگەیاند کە داواکارى ئەوان تایفى نیـیە، بەڵکو گەڕانەوەى مافى سوننەکانە کە بە وتەى ئەو لەلایەن شیعەکانەوە زەوتکراوە .
هاوکات وێڕاى داواکاریەکانى خۆپیشاندەران کە بۆ حکومەتەکەى مالیکى بەرزکراونه‌تەوە، لە نوێترین داواکارى خۆپیشاندەرانى موسڵدا، کە ژمارەیەک هاوڵاتى کوردیش بەشداریـیان تێدا کردبوو داوا لە حکومەتى هەرێمى کوردستان کرا کە سەرجەم گیراوانى خەڵکى موسڵ لە گرتووخانەکانى هەرێمى کوردستان ئازادبکرێن هەروەک داواى دەرچوونى هێزەکانى پێشمەرگە و ئاسایشى کوردى لەناو موسڵ کرا.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG