کوڕێکی بێنه‌زیر به‌تۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری پێشوتری پاکستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ده‌ستی کردووه به کاری سیاسی خۆی و په‌یمان ده‌دات هه‌مان ڕێوشوێنی دایکه کوژراوه‌که‌ی بگرێته به‌ر له پێناو دیموکراسیدا.
له وتارێکیدا هاوکات له‌گه‌ڵ پێنجه‌مین ساڵیادی کوژرانه‌که‌ی بێنه‌زیر به‌تۆی دایکیدا، بیلاوه‌ل بۆتۆ زارداری ده‌ڵێت په‌یمانی پارتی گه‌لی پاکستانه بۆ کارکردن له پێناو هه‌ژاران و هه‌روه‌هاش پاراستنی پاکستان له تێرۆریسم.
بێنه‌زیر به‌تۆ ڕۆژی 27 ی دوازده‌ی ساڵی 2007 له ئاکامی ته‌قه لێکردن و هێرشێکی خۆکوژی له ده‌می هه‌ڵمه‌ته‌کانیدا له شاری ڕاوڵپێندی کوژرا.
خانم به‌تۆ وه‌ک سه‌رۆکی پارتیه‌که‌ی له هه‌ڵبژاردنی گشتی وڵاته‌که‌دا خۆی کاندید کردبوو. هه‌ر به ماوه‌یه‌کی که‌م له پاش کوژرانه‌که‌ی خانم به‌تۆ ، ئاسف عه‌لی زه‌رداری وه‌ک سه‌رۆکی وڵاته‌که ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست.
بیلاوه‌ل به‌تۆ ، که ده‌رچوی زانکۆی ئۆکسفۆرده، ته‌مه‌نی 24 ساڵه و زۆریش گه‌نجه تا بتوانێت له هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌که‌ی ساڵی 2013 دا به‌شداربێت.
بیلاوه‌ل له‌گه‌ڵ باوکی‌دا هاوسه‌رۆکی پارتی گه‌لی پاکستانه. ئاسف عه‌لی زه‌رداری ئاستێکی ئه‌وتۆی جه‌ماوه‌ریی نییه له پاکستان‌دا و به گه‌نده‌ڵیش گوناهبارکراوه.