Accessibility links

پارێزگاری موسڵ: مالیکى شەرى تایفى هەڵدەگیرسێنێت


دەستگیرکردنى ژمارەیەک لە پاسەوانانى ڕافع عیساوى، کاردانەوەى لە موسڵیش هه‌بووه‌. ئه‌سیل ئه‌لنوجه‌یفی پارێزگارى موسڵ مالیکى بە دروستکەرى جەنگى تایفى نێوان شیعە و سوننەکان تۆمەتبار دەکات و داواش لە پەرلەمانتارانى لیستى عێراقیە دەکات کار بۆ سەندنەوەى متمانە لە مالیکى بکەن.
وتەبێژى پارێزگاى موسڵ قەحتان سامى بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت مالیکى هێزى سەربازى بۆ بەرژەوەندى خۆى و لە دژى پێکهاتەکانى تر بەکار دەهێنێت .
لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا دکتۆر حەمید باڤى ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە لیستى هاوپەیمانى کوردستان دەڵێت مالیکى کار بۆ کۆنترۆڵکردنى تەواوى دەسەڵات دەکات و دەشڵێت ئەگەر رێگرى لە مالیکى نەکرێت، ئەوا سونیەکان بە تەواوى لەناو دەبات.
ڕاپـۆرتی ئه‌میر گۆران
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG