هه‌رچه‌نده ته‌نها چه‌ند ڕۆژێکی ماوه بۆ جه‌ژنی له‌دایک بوونی حه‌زره‌تی عیسا، به‌ڵام پێناچێت کریسچیانه‌کانی سوریا ئه‌مساڵ ئاهه‌نگ بۆ ئه‌و بۆنه پیرۆزه بگێڕن.
کریسچیانه‌کانی سوریا ترس و نیگه‌رانییان هه‌یه.
ئه‌گه‌ر هاتوو حکومه‌تێکی ئیسلامی جێی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د بگرێته‌وه، ئاینده‌ی که‌مایه‌تیه ئاینیه‌کانی ناو سوریا چۆن ده‌بێت؟
له به‌یروت ، په‌نابه‌ره کریسچیانه سوریاییه‌کان پێشبینی کرسمسیکی ساردوسڕ ده‌که‌ن له‌ناو سوریادا.
که‌مال سه‌یوفی، سه‌رۆکی ڕێکخراوی (کاریتاس لوبنان) که ڕیکخراوێکی خێرخوایه، نه‌ک هه‌ر له سوریادا به‌ڵکو نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر ئاینده‌ی کریسچیانه‌کان هه‌یه له ته‌واوی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا.
کریسچیانێکی تری سوریایی که ئێستا له لوبنانه ده‌ڵێت له ساڵی 1915دا به‌ر له‌و کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمینیه‌کان باپیرانیان هه‌موو شتێکیان له تورکیا جیهێشتووه و ده‌شڵێت ئه‌میش وه‌ک باپیرانی، له پێناوی مناڵه‌کانیدا هه‌موو شتێکی له سوریادا جێهێشتووه.
بۆ ئه‌مساڵیش ده‌شێت باشترین دیاری ئه‌م په‌نابه‌ره کریسچیانه له‌م کرسمسه‌دا بۆ مناڵه‌کانی، ڕزگارکردنیان بووبێت له توندوتیژیه‌کانی سوریا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه:
ڕاپۆرتی جه‌یمس بروکس، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له لوبنان