له کاتێکدا که ئاڵۆزیه‌کانی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا و هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وامن، سکرتێری گشتی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت حکومه‌تی عێراقی هه‌وڵده‌دات که ده‌ست به‌سه‌ر که‌رکوک و ناوچه دابڕێنراوه‌کانی تردا بگرێت.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، غه‌فور مه‌خموری ده‌ڵێت "هیچ حکومه‌تێکی عێراقی ، نه له ئێستا و نه له ئاینده‌دا، ئاماده نیـیه مادده‌ی 140 جێبه‌جێبکات و ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر کوردستان. ده‌شڵێت ئه‌و ناوچانه ته‌نها و ته‌نها به شه‌ڕ ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر کوردستان. ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق قبوڵیان نیـیه که ئه‌م ناوچانه به شێوه‌ی قانونی و ئوسوڵی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر کوردستان."
به‌ڕێز مه‌خموری هه‌روه‌ها گوتی "من به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ شه‌ڕدا نیم. سه‌رده‌می ئێستا سه‌رده‌می دایه‌لۆگ و له‌یه‌ک گه‌یشتنه، سه‌رده‌می شه‌ڕ نیـیه. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب ناچارت ده‌که‌ن که به شه‌ڕ ئه‌م ناوچانه وه‌ربگریته‌وه."
به‌ڕێز مه‌خموری گوتیشی "گه‌لی کوردستان هه‌موو کات شه‌ڕی کردووه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ نه‌مێنێت. ئه‌گه‌ر شه‌ڕێکیش بکرێت بۆ ئه‌وه‌یه شه‌ڕ و کێشه نه‌مێنن."
سکرتێری گشتی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت به‌پێی ئه‌و ئه‌زمونه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ عێراقیه‌کان هه‌مانه، نابێت گه‌لی کورد متمانه به عێراقیه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی عێراقی بکه‌ن و "هه‌ر کاتێک هێزیان هه‌بێت هه‌موویان سه‌دام حوسێنن."