بۆ چه‌ند ڕۆژێـکه لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در دژ به لێـدوانه‌کانی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق، خۆپـیشـاندانی جه‌ماوه‌ری سـازده‌که‌ن و به ده‌یان دروشـمی هێرشبردنه سه‌ر مالیکی و سووتاندنی وێنه‌کانی، گوزارشت له توڕه‌بوونی جه‌ماوه‌ری خۆیان ده‌که‌ن.
پاش ئه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر له وه‌ڵامی به‌یانـنامه‌یه‌کی موقته‌دا ئه‌لسه‌دردا ڕایگه‌یاندبوو چیتر به‌یانـنامه‌کانی سه‌در بایه‌خیان نه‌ماوه و جێـگه‌ی باوه‌ڕ نین و له کۆنگره‌یه‌کیدا ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌یانـنامه‌یه‌ی سه‌دریش که گوتبووی ده‌بێت حکومه‌ت نه‌بێته په‌ناگه بۆ گه‌نده‌ڵکاران. مالیکی له وه‌ڵامدا گوتبووی ئه‌و وتانه‌ی سه‌رد پـێچوانهی ڕهفتارهکانێتی.
سه‌باره‌ت به ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندی سه‌دریـیه‌کان له‌گه‌ڵ حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی‌دا که مالیکی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات و هاوکات هه‌ردوولاش به‌شێـکن له هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی شیعه‌کان حه‌نان فه‌تلاوی ئه‌ندامی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت ئه‌م حاڵه‌ته ئاسایـیه و له‌سه‌روبه‌ندی نزیـکبوونهوهی هه‌ڵبژاردندا زیاتر له‌م لێـدوانه توندانه ده‌بیستین.