شیکه‌ره‌وه ده‌ڵێن هاوێشتنه سه‌رکه‌وتووانه‌که‌ی ڕۆکێتێکی دوور هاوێژ له‌لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و وڵاته‌ی ده‌مێکه له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و تواناییه‌دایه تا به چه‌کی ناو‌کی هێرشبکاته سه‌ر ئه‌مریکای باکور.
به‌ڵام ده‌شڵێن هێشتاش ده‌بێت پیۆنگیانگ هه‌نگاوی تر به ئاڕاسته‌ی ته‌کنه‌لۆژیای پێشکه‌وتوودا بنێت به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کانی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ببنه شتێکی ڕاسته‌قینه.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگری کۆریای باشور دانی ناوه به سه‌رکه‌وتنی هاویشتنی ئه‌و ڕۆکێته‌دا.
کیم مین سیۆک، ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی به‌رگری کۆریای باشور ده‌ڵێت ئه‌و ڕۆکێته‌ی هه‌ڵدراوه بارستاییه‌که‌ی ته‌نها 100 کیلۆگرام بووه له ده‌مێکدا بارستایی کڵاوه‌ی ناو‌کی نزیکه‌ی 650 کیلۆگرامه.
هاوکات ڕالف کۆسا به‌ڕێوبه‌ری ئه‌نجومه‌نی په‌سفیک بنکه له هاوایی ده‌ڵێت سه‌ختیه‌کی تریش هه‌یه که ڕووبه‌ڕووی کۆریای باکور ده‌بێته‌وه و بریتیه له‌وه‌ی ده‌بێت کۆریای باکور بزانێت چۆن کڵاوه‌ی ناو‌کی بچوک دروستبکات تا بتوانێت له‌سه‌ر ڕۆکێته‌کانی دایانبنێت و ده‌شڵێت ئه‌وه‌ش پێویستی به تاقیکردنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه.