لیۆن په‌نێتا، وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به سه‌ردانێک گه‌یشتۆته قه‌نده‌هار له ئه‌فغانستان و له‌وێش له‌گه‌ڵ سه‌رکرده له‌شکرییه‌کاندا کۆ ده‌بێته‌وه بۆ تاووتوێکردنی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریکایی له پاش کشانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕکه‌ره بیانیه‌کان له ساڵی 2014 دا.
وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ ڕۆبێرت ئابرام سه‌رکرده‌ی هێزه‌کان له باشوری ئه‌فغانستان کۆده‌بێته‌وه.
لیۆن په‌نێتا ڕۆژی چوارشه‌ممه به سه‌ردانێک گه‌یشته ئه‌فغانستان و له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌شیدا له‌گه‌ڵ حامد کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانستاندا کۆده‌بێته‌وه.
به‌ر له گه‌یشتنی بۆ ئه‌فغانستان، به‌ڕێز په‌نێتا به په‌یامنێرانی گوتووه کۆشکی سپی هیواداره به زوویی بگاته بڕیارێک له‌سه‌ر شێوازی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا له‌پاش کشانه‌وه‌که.
نزیکه‌ی 68 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکایی له ئه‌فغانستانن. هاوکات کاربه‌ده‌ستانی له‌شکریی داوای مانه‌وه‌ی نزیکه‌ی 15 هه‌زار سه‌رباز ده‌که‌ن له ئه‌فغانستان، له ده‌مێکدا هه‌ندێک کاربه‌ده‌ستی ئه‌مریکایی داوای مانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی که‌متر ده‌که‌ن.