Accessibility links

سه‌ردانی پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین بۆ موسڵ ناڕه‌زایی ئەسیل نوجەیفى لێـده‌که‌وێته‌وه‌


پارێزگارى سەڵاحەدین ئیئتیلافێکى سیاسى جەماوەرى لە شارى موسڵ دادەمەزرێنێت و ئەو هەنگاوەش پارێزگارى موسڵ نیگەران دەکات.
لە کۆنفراسێکى رۆژنامەوانیدا ئەحمەد عەبد جبورى پارێزگارى سەڵاحەدین لە شارى موسڵ ئیئتیلافێکی بەناوى جەماوەرى عێراقى راگەیاند و ئۆفیسێکى لە شارى موسڵیش کردەوە لە وتەیەکدا رەخنەى لە حکومەتى ناوخۆیى شارى موسڵ گرت لەوەى کە نەیانتوانیوە ئاسایش بۆ هاوڵاتیانیان دابین بکات.
وەکو کاردانەوەیەک لە بەرامبەر وتەکانى پارێزگارى سەڵاحەدین ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ لە کۆنفراسێکى رۆژنامەوانیدا هاتنى پارێزگارى سەڵاحەدین و رەخنەکانى لە حکومەتى موسڵ بە لەدەستدانى متمانەى جەماوەرەکەى زانى و گوتى با پێش ئەوەى باس لە کێشەکانى موسڵ بکات با کێشەکانى شارەکەى چارەسەر بکات.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG