Accessibility links

هەناردەکردنى نەوتى خاو لە هەرێمى کوردستانەوە بەره‌و بەندەرى جیهانى تورکی ڕاگیرا


کارمه‌ندێـکی کۆمپانیایه‌کی نه‌وت له‌ هه‌رێمی کوردسـتاندا کار ده‌کات
کارمه‌ندێـکی کۆمپانیایه‌کی نه‌وت له‌ هه‌رێمی کوردسـتاندا کار ده‌کات
سەرچاوەیەکى بەرپرس لە کۆمپانیاى نەوتى باکوور نەیویست ناوى ئاشکرا بکەین بە دەنگى ئەمه‌ریکای ڕاگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە بە تایبەتى لە کاتژمێر 12 پاش نیوەڕۆ، هەرناردەکردنى نەوتى خاو لە چاڵە نەوتیەکانى خۆڕماڵەوە لە هەرێمى کوردستانەوە بەرەو بەندەرى جیهانى تورکی لە ڕێى هێڵی سەرەکى گواستنەوەى نەوتى ئێراقی تورکى لە کەرکوکەوە ڕاگیرا .
بە ووتەى سەرچاوەکەى کۆمپانیایى نەوتى باکور ، هۆکارى ڕاگیرانى نەوتى خاو لە هەرێمى کوردستانەوە بەتەواوى نەزانراوە ، بەڵام مەزندەى ئەوە دەکرێت هۆکارى هونەرى لە پشتەوە بووبێت نەک سیاسی .
سەرچاوەکە راگەیاند پێش ڕاگیرانى نەوت ئەمڕۆ ، نزیکەى ( 71000 حەفتاو یەک هەزار بەرمیل) لە رۆژێکدا لە چاڵە نەوتیەکانى خۆڕماڵەوە هەناردە دەکرا .
هەروەها پێی ڕاگەیاند لە ڕۆژى یەکشەممەى ڕابردووە ڕێکەوتى 9 / 12 /2012 بەهۆى شکانى بەشێک لە بۆرى سەرەکى گواستنەوى نەوتى خاوى چاڵە نەوتیـیەکانى کەرکوک بەرەو بەندەرى جیهانى تورکى لە ناوچەى حەزرى سەر بە پارێزگاى موسل ڕاگیراوە هه‌تا ئەمڕۆ سێشەممە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ چاککردنەوى، هۆکارى شکاندنى ئەو بەشەش بەهۆى پاڵەپەستۆى ناو بۆریە نەوتیەکەوە بووە، نەک کارى تێکدەرانەى لە پشتەوە بووبێت.
ئەوەى جێی باسە رۆژانە نزیکەى 400 هه‌زار به‌رمیل نەوت لە چاڵە نەوتیەکانى کەرکوکەوە هەناردەى بەندەرى جیهانى تورکى دەکرێت، جگە لەو ڕێژەیەى لە هەرێمى کوردستانەوە بۆیان دیارى کراوە.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG