ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێزێکی جیهادیـیه‌کانی سوریا به ڕێکخراوێکی تیرورستی له قه‌ڵه‌م دا له‌م ده‌مه‌ی هێزه‌کانی خۆرئاوا کۆده‌بنه‌وه له مه‌غریب بۆ گوشارکردن به‌ره‌و پشتیوانیه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاوپه‌یمانی نوێی ئۆپۆزسیۆنی سوریا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا جه‌بهه‌ت ئه‌لنو‌سره‌ی سوریای به کۆمه‌ڵیکی تیرورستی له قه‌ڵه‌م دا و گوتیان ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه هاوپه‌یمانی ئه‌لقاعیده‌ن له عێراق و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ست له قه‌یرانی سوریا وه‌ربده‌ن.
وه‌زاره‌تی خه‌زینه‌ی ئه‌مه‌ریکا گه‌مارۆی به‌سه‌ر دوو ڕێبه‌رانی به‌ره‌ی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره سه‌پاند که له بری ئه‌لقاعیده له عێراق کارده‌که‌ن. وه‌زاره‌ته‌که هه‌روه‌ها سزای ڕاگه‌یاند دژ به دوو کۆمه‌ڵه‌ی میلیشیای چه‌کدار که پشتیوانی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د ده‌که‌ن.
بریکاری وه‌زاره‌ت بۆ کاروباری زانیاری تیرۆرزم و دارایی گوتی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ملیشیـاکانی لایه‌نگری ئه‌سه‌د ده‌کاته ئامانج به‌هه‌مان شێوه‌ی که تیرورسته‌کانی کردۆته ئامانج ئه‌وانه‌ی به درۆ و ده‌له‌سه له ژێر ئاڵای ئۆپۆزسیۆنێکی شه‌رعی کارده‌که‌ن.