Accessibility links

ئۆپه‌راسێۆنی دیجلە پێکهاتەى عەرەبی لە کەرکوک کردە دوو بەشەوە


ئۆپـه‌راسـیۆنی دیجلە پـێکهاتەى عەرەبی لە پارێزگاى کەرکوک کردە دوو بەشەوە و گرژى و ئاڵۆزیشى دروستکرد لە نێوان حکومەتى هەرێمی کوردستان و ناوەند، پاش ئەوەى بە بڕیارى سەرۆکى هێزە چەکدارەکانى عێراق نورى مالیکی ئۆپـه‌راسیۆنى دیجلە لە 3ى تەمووزى ئەم ساڵ دامەزرا، بە مەبەستى دروستکردنى هەماهەنگى لە نێوان سەرجەم هێزە ئەمنیەکانى حکومەتى عێراقی لە هەردوو پارێزگاى کەرکوک و دیالە و دواتر پارێزگاى تکریتیش خرایە پاڵیان.
دامەزراندنى ئۆپه‌راسیۆنى دیجلە گرژى و ئاڵۆزى لە نێوان هەردوو حکومەتى هەرێم کوردستان و ناوەند دروستکرد ، بەو هۆیەوە لەشکرکێشى کرا، لە لایەن وەزارەتى بەرگرى عێراقیـیه‌وه‌ بۆ سنوورەکانى باشوور و باشوورى ڕۆژئاواى شاری کەرکوک ، لە بەرامبەریشدا وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان هێزەکانى هێنایە سنوورەکانى باکوور وباکوورى ڕۆژهەڵاتى شارکە .
هەر بەو هۆیەشەوە پـێکهاتەى عەرەبى لە پارێزگاى کەرکوک بوونە دوو بەشەوە ، بەشێـکیان لە مەترسی پێکدادانى ئەو دوو هێزە، دابەشکردنى عێراقى لێ بکەوێتەوە بۆ سێ هەرێمی سوونى و شیعی و کوردى ، بە شەکەى دیکەیان لەگەڵ دەسـەڵاتى ئۆپـه‌راسـیۆنى دیجلەن بۆ چەسپاندى دەسـەڵات لەسەر هەموو پارچە زەویه‌کى پارێزگاى کەرکوک وەدەرهێنانى هێزەکانى ئاسایش و پـێشمەرگە لە کەرکوک.
عەبدولرەحمان منشد ئەلعاسی ئەندامى ئەنجومەنى سیاسی عەرەبى لە کەرکوک وتى ئەنجومەنى سیاسی عەرەبى لەگەڵ یەکەم ناونانى ئۆپـه‌راسـیۆنى دیجلەداین، لەگەڵیدا دەبین، لەبەر ئەوەى لە ساڵى 2003 وە حکومەتى ناوەند دەسـەڵاتى دوور بووە لەم پارێزگایە و لەگەڵ بوونى ئیدارەى ئەمریکا و بە هاوکارى هێزەکانى ئاسایش و پـێشمەرگە، پـێکهاتەى عەرەبی پشتگوێ خرابوو ، بۆ ئەم مەبەستە پـێکهاتەى عەرەبى و ئەنجوومەنى سیاسیى عەرەبى لەگەڵ دامەزراندى ئۆپه‌راسیۆنى دیجلەداین و داواکارین دەسـەڵاتى بچەسـپـێنێت بەسەر هەموو پارچە زەویـیەکى سنوورى ئەم پارێزگایە کە بۆى دیاریکراوە لە ساڵى 2003 وە ، بەڵکو ئەو سنوورەش ببەزێنێت و هاوکارى دۆسێى ئەمنى بکات لە ناو شارى کەرکوک، هەڵسێت بە دەرکردنى هێزەکانى ئاسایش و پێشمەرگە لە شارەکە ، ئەمە داواکاریمانە و لێشی پاشگەز نابینەوە .
هەروەها وتى چارەسەرى کێشەى کەرکوک تەنها بە دەرکردنى هێزەکانى پـێشمەرگە و ئاسایش دەبێت لە شارەکە و حکومەتى ناوەند دەسـەڵاتى بچەسپـێـنێت بەسەر ئەم دۆسیە و تاوەکو کۆتایى بەم بارودۆخە ناسروشتیە بێت، لەبەر ئەوەى بارودۆخەکە نالەبارە لە لایەن یەک لایەنەوە دەسـەڵاتى بەسەر پاریزگاکەدا سەپـێندراوە و بە تایبەتى دەستەڵاتى هەردوو حزبی هاوبەش یەکێتى و پارتى، قەبووڵى بەشدارى لایەنى سێـیەم ناکەن کە پێکهاتەى عەرەب و دەستەڵاتى ناوەندە، بۆیە ئۆپه‌راسیۆنى دیجلە داواکاریمانە، بە بڵاوبوونەوەى هێزەکانى لەسەر هەموو پارچە زەویـیه‌کى کەرکوک کە دیاریکراوە لە 19 / 3 / 2003 ، لەو ڕۆژەوە تا ئەمڕۆ و هەموو پڕۆپاگەندەیه‌ک کرا ئەوساش خاکى عێراق دابەش نەکرا و ناشکرێت، لەو باوەڕەداین پـێکدادان لە نێوان پـێشمەرگە و سوپای عێراقی روونادات.
ئەحمەد حەمید ئەلعوبێدى وتەبێژى ته‌یار مشروع ئەلعه‌رەبی لە کەرکوک وتى ئێمە وەکو عەرەبى کەرکوک بە تایبەتى دانیشتوى ناو شارى کەرکوک و شارۆچکەکانى داقوق و دووبز و بەشێکى زۆرى حەویجە دەبینین ئەم لەشکر کێشیـیە نەریتێـکى نه‌خوازراوە ، زیان دەگەنێتە پەیوەندیـیەکانى برایەتى نێوان کورد و عەرەب و تورکمان و کلدۆ ئاشوورى ، وە ناکۆکیە سیاسیـیەکان دەبێتە هۆى پێکدادانى سەربازى، وە هەر پێکدادانێک یاخود تاکە تەقەیه‌ک لە هەر لایەکەوبێت لە هێزەکانى سۆپاى عێراقی یان پـێشمەرگەى کوردستان ، دەبێتە هۆى هەڵگیراسانى شەڕ و گەڕانەوەمان بۆ خاڵى نەگەڕاوە، وە نەخشە پـرۆژەى دابەشکردنى عێراق بۆ سێ هەرێمى ( کوردى ، سووننى و شیعى ) جێبەجێ دەکریت .
هەروەها وتى لە کاتێکدا هێزەکانى پێشمەرگە لە سنوورەکانى باکوور و باکوورى ڕۆژهەڵاتى کەرکوکدان وە هێزەکانى سوپاى عێراقی لە باشوور و باشوورى ڕۆژئاواى شارەکە جێگیربوون ، وەکو ئەوه‌ى عێراقی نەبن، ئەمه‌ش جێی سەر سۆڕمانە ، چونکە لە ژێر یەک ئاڵان ویەک بوجەیان هەیە و لە یەک وڵاتن و رۆڵەى یەک گەلن ، واى دەبینم ئەم گرژى و ئاڵۆزیە دەکەوێتە ئەستۆى سیاسیەکان و ئەو هەڵەیەى حکومەت ده‌یکات دەگاتە ئاستى گژى و ئاڵۆزى هەروەها لە لایەن هەرێمى کوردستانیشەوە بە هەمان شێوە .
بۆیە داواکارین لە هەردوولا بگەڕێنەوە بۆ ڕێگاى ڕاست و بیرو هۆش و دیالۆک و ڕزگارکردنى گەل لەم ماڵ وێرانیە، ئێمەى کەرکوکى بە هەموو نەتەوەکانیەوە بە تایبەتى پـێکهاتەى عەرەبی، ڕەتى هەر پێکدادانێک دەکەین لە نێوانیاندا رووبدات، دەوڵەمەندترین شارین لە جیهاندا ئەوسا شەقامەکانمان وێرانەیە و نوقمى ئاوە ، داواى جێبەجێکردنى پـرۆژەکان دەکەین و ئەمن و ئاسایش بەرقراربێت ، نەک لەشکرکێشى ، ئێمە دەمانەوێت کێشەى ترمان بۆ زیاد نەبێت ، با براکوژى لە نێوانماندا روو نەدات ، ئەوانەى زەنگى شەڕانگێزى لێدەدەن عەرەبى ڕەسەنى کەرکوک نین ، تەنها ڕاى خۆیان دەردەبڕن نەک شەقامى عەرەبی لە کەرکوک.
ئەوى جێی باسە بە وتەى چاودێرانى شەقامى کەرکوکى ، لە کاتێکدا پـێکهاتى عەرەبى لە پارێزگاى کەرکوک لە هەوڵدابوون بۆ ڕێکخستنەوەى ڕیزەکانیان لە پێناو بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کەوا بڕیارە لە مانگى نیسانى ساڵى داهاتوو 2013 ئەنجام بدرێت ، بۆ ئەوه‌ى ئەو شکستەیەى کەلە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە ساڵى 2005 لە کۆى 41 کورسی ئەنجومەنى پاریزگا تەنها پـێنجیان بەده‌ستهێنا، کە لە ئەنجامى دووبەرەکایەتی نێوانیان بوو، بەڵام وادیارە ئەم جارەش هەمان سیناریۆ ئۆپه‌راسێۆنى دیجلە بۆیان دووبارە دەکاتەوە.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG