کابینه‌ی حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا ناردنی سیسته‌می موشه‌کی به‌رگری په‌تریۆتی په‌سه‌ند کردووه بۆ تورکیا به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ناتۆ له شیانه‌کانی هه‌ر هێرشێک له سوریاوه بۆسه‌ر تورکیا.
ئه‌مه‌ش به په‌ره‌سه‌ندنێکی گه‌وره‌ی ڕۆژئاوا داده‌نرێت له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی له‌شکری ڕۆژئاوا له قه‌یرانی سوریادا.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا به په‌یامنێرانی گوتووه دوو یه‌که‌ی ئه‌م موشه‌کانه به 400 سه‌ربازه‌وه ده‌نێردرێن بۆ ناوچه سنوریه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ سوریادا و بۆ ماوه‌ی ساڵێک له‌وێ ده‌مێننه‌وه و ده‌شڵێت ئه‌م یه‌که موشه‌کیانه له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ناتۆدا ده‌بن.
ده‌بێت ئه‌م بڕیاره‌ی کابینه‌ی حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌وه په‌سه‌ندبکرێت که باس له‌وه ده‌کرێت له دانیشتنه‌کانی 12 تا 14 ی ئه‌م مانگه‌دا تاووتوێ بکرێت.
هاوپه‌یمانێتی ناتۆ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ناردنی چه‌کی بۆ تورکیا په‌سه‌ند کرد به‌مه‌به‌ستی ڕیگه‌گرتن له هه‌ر هێرشێکی سه‌ر سنور دژی تورکیا.
سوریا ئیدانه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی هاوپه‌یمانێتی ناتۆی کرد و ئه‌ڵمانیاش ده‌ڵێت ئه‌و موشه‌کانه ته‌نها بۆ به‌رگریکردن له خاکی تورکیا به‌کارده‌هێنرێت و هه‌رگیز نابێته به‌شێک له هه‌رێمی بێفڕین له سوریادا.