چه‌کدارانی لایه‌نگری دوو به‌ره‌ی شه‌ڕی سوریا له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی باکوری لوبنان به‌گژیه‌کدا چوونه‌وه و ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له ئاکامی دوو ڕۆژ شه‌ڕ گه‌یشته 5 که‌س و به‌لایه‌نی که‌م 45 که‌سی تر برینداربوون.
له‌شکری لوبنان بڵاوه‌ی به لایه‌نه‌کان کرد و شه‌ڕه‌که‌یان هێوه‌رکرده‌وه له شاری ته‌رابلس و پاسه‌وانی شه‌قامه‌کان ده‌که‌ن و چه‌ند خاڵێکی پشکنینیان داناوه به مه‌به‌ستی ڕێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتداران شه‌قام و ڕێگه‌و بانه سه‌ره‌کیـیه‌کانیان داخستووه له مه‌ترسی ته‌قه‌لێکردنی سیره‌گران.
شه‌ڕه‌که له‌م ده‌مه‌دا هاتووه که هێشتا چاره‌نووسی شه‌ڕی سوریا دیار نییه به چ لایه‌ك ده‌شکێته‌وه له‌م کاتانه‌ی سه‌رهه‌ڵداوان هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د له‌کار بخه‌ن.
له‌لایه‌کی تره‌وه بان کی مونی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان له ڕۆژی چوارشه‌ممه هۆشیاریدا به ڕژێمی سوریا له دژ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی و گوتی گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی له‌و جۆره به‌کاربهێنێت، ئه‌وا ده‌رئه‌نجامێکی خراپی ده‌بێت.