سه‌رۆکی و‌ڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما هۆشداری داوه‌ته سه‌رۆکی سوریا بشار ئه‌سد که ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی چه‌کی کیمیاوی به دژی ئۆپۆزسیۆن له سوریا به‌کار بهێنن ده‌رئه‌نجامی ده‌بێت. هه‌روه‌ک دان ڕابنسن په‌یامنێری باڵای ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له کۆشکی سپی ڕاده‌گه‌ینێت، سه‌رۆک ئۆباما له بۆنه‌یه‌ک له واشنتن ئه‌م تێبینیانه‌ی دا و هه‌روه‌ها پابه‌ندی ئه‌مه‌ریکای دوپات کردوه‌و بۆ ڕێگه‌گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌که‌کانی ناو‌کی، بایۆلۆجیکی و کیمیاوی.
به‌ڕیز ئۆباما له زانکۆی به‌رگری نیشتیمانی وتارێکی پێشکه‌ش کرد به بۆنه‌ی 20مین ساڵیادی ڕێککه‌وتن نامه‌ی هاوکاری ئه‌مه‌ریکا و ڕوسیا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه.
به‌ڵام ئاگاهی ڕوونوو توندی سه‌رۆک به هه‌ر حکومه‌تێکی سوریا له دژی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی بوو به‌سه‌ردێڕی ده‌نگوباسه‌کان، ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی واشنتن ئاماژه‌ی ئاشکرای دابه دیمه‌شق به دژی هه‌رجۆره جوڵاندنه‌وه یا به‌کار هێنانی چه‌کی کیمیاوی.
به‌ڕێز ئۆباما گوتی و‌ڵاته یه‌کگرتووه‌کانی به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیری کردن له خواست و داوا ڕه‌واکانی گه‌لی سوریا، په‌یوه‌ندی به ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت و یارمه‌تی مرۆڤی بۆ دابێن ده‌کات و کار ده‌کات بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ سوریایه‌کی ئازاد له ده‌ست حکومه‌تی ئه‌سه‌د.
سه‌رۆک ئه‌م په‌یامه‌ی دا به سه‌رۆک بشار ئه‌سد:
" ئه‌مڕۆ من ده‌خوازم به‌ته‌واوه‌تی بۆ ئه‌سه‌د و ئه‌وانه‌ی له ژێر سه‌رکردایه‌تی ئه‌و دان ڕوون بکه‌مه‌وه که جیهان چاوتان لێده‌کات. به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی به هیچ شێوه‌یه‌ک مایه‌ی قبوڵکردن نیه و نابێت. و ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ڵه‌ی تراجیدیایانه‌ی به‌کار هێنانی ئه‌م جۆره چه‌کانه بکه‌یت، ده‌رئه‌نجامی ده‌بێت و تۆ به‌رپرسیار ده‌کرێت."
سه‌رۆک گوتیشی،" ئێمه ناتوانین ڕێگه بدێن سه‌ده‌ی 21 که‌م ڕه‌ش ببێت به هۆی به‌کارهێنانی خه‌رابترین چه‌که‌کانی سه‌ده‌ی 20م."
سه‌رۆک ئۆباما، وه‌زیری به‌رگری لیئۆن په‌نێتا ڕێزی ده‌ستکه‌وته‌کانی ڕێککه‌وتن نامه‌ی هاوکاری ئه‌مه‌ریکا و ڕوسیا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه-یان گرت که مۆڵه‌ته‌که‌ی وا خه‌ریکه به کۆتایی دێت.
ڕوسیا له مانگی 10 ئه‌مه‌ریکای ئاگادارکرده‌وه که پێمانه‌که نوێ ناکاته‌وه. سه‌رۆک داوای له مۆسکۆ کرد پێمانه‌که نوێ بکرێته‌وه و به‌رده‌وام بێت له به‌هێزتر کردنی ئاسایش بۆ هه‌ردوو وڵاتان.