پێنجشه‌ممه، به‌ڕیوه‌به‌ری ئاژانسی ناونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی یوکیا ئه‌مانۆ ڕایگه‌یاند هێشتاش ده‌رفه‌ت هه‌یه به‌ڕێگای دیپلۆماسی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ناو‌کی ئێران بکرێت و داوای له هه‌مو لایه‌نه‌کان کرد سود له ئه‌م هه‌له وه‌ربگرن.
ڕۆژئاوا ئێران به‌وه تاوانبار ده‌کات که به نه‌هێنی خه‌ریکی سازکردنی چه‌کی ناوکییه و ئێرانیش حاشا له‌وه ده‌کات و ده‌ڵێت مه‌به‌ستی به‌رهه‌م هێنانی وزه‌ی ناو‌کی بۆ مه‌به‌ستی مه‌دنییه نه‌ک سه‌ربازی.
دکتۆر خالید خه‌یاتی شاره‌زای زانسته سیاسیه کان و پسپۆری کاروباری ئێران له زانکۆی لینشۆپنگ له سوید ده‌ڵێت له 9 ساڵی ڕابردودا، ته‌واوی ڕاپۆرته‌کانی
له‌سه ر چالاکی وه‌زی ئه‌تۆمی ئێران ڕاگه‌یه‌ندراون گوتویانه چالاکییه ئه‌تۆمییه‌کانی ئێران ڕون‌و ئاشکرا نین.
و له‌سه‌ر به سیاسی کرانی کێشه‌ی ناو‌کی ئێران،
د. خه‌یاتی ده‌ڵێت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆته سیاسی وگه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دواوه نیه.
خه‌یاتی ده‌ڵێت کێشه‌ی ئێران زۆر قووڵ و په‌یوه‌ندی به بنه‌مای ئایدیۆلوژی و بنه‌مای پێناسه‌ی ئه‌و دهستههڵاتهوه هه‌یه و ئه‌و حکومه‌ته له‌سه‌ر بنچینه‌ی داتاشینی دوژمنێکی واقعی یا خه‌یاڵی له ده‌ره‌وه‌ی خۆی دروستکراوه و ده‌بێت به‌ردوام له‌ململانێ دابێت هه‌م له ناوخۆ و هه‌م له ده‌ره‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت،" هه‌بونی مه‌شروعییه‌تی ئه‌و سیستمه له‌سه‌ر هه‌بونی ئه‌و دوژمنانه‌یه."