وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له میانه‌ی وتارێکی بۆ ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌ستان، شاره‌زایان و دیپڵۆماتانی ئه‌مه‌ریکاو هی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ڕایگه‌یاند به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما ئاماده‌ی به‌رێوه‌بردنی گفتوگۆی دوولایه‌نه له‌گه‌ڵ ئێران. ڕۆژنامه‌وان و شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران مه‌سعود کوردپور ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر (کاربه‌ده‌ستانی ئێران) مانه‌وه‌ی خۆیان بۆ گرنگ بێت ده‌بێت ڕێگه چاره‌یه‌ک بدۆزنه‌وه. ئه‌و ده‌شڵێت کاربه‌ده‌ستان له‌وه ده‌ترسن له دوای گفتوگۆکان و 'ئیمتیاز دان به ئه‌مه‌ریکا' و ئاشبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا مه‌سه‌له‌کانی تر وه‌ک مافه‌کانی مرۆڤ بێنه گوڕێ. ئه‌و ده‌ڵێت زۆر له‌و وڵاتانه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا دا هه‌بوه بۆته هۆی به‌دیهاتنی دێموکراسی لێیان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئایدیولۆژییان. کوردپور ده‌ڵێت ئه‌م په‌یوه‌ندییه ئه‌گه‌ر دروست بێت ده‌توانێت پێناسه‌ی ڕژێم بگۆرێت.
مه‌سعود کوردپور: سازبونی په‌یوه‌ندی نێوان ئیران و ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێت پێناسه‌ی ڕژێم بگۆرێت.
- مۆعته‌به‌ر شێروانی