د. بایه‌زید حه‌سه‌ن ده‌ڵێت نه‌بوونی یه‌کڕیزی پشتی کوردی شکاندووه و دانوساندنه‌کان ده‌بێت به نیشتیمانی بکرێن نه‌ک به حیزبی. د. مه‌حمود عوسمانیش ده‌ڵێت گفتوگۆکان ده‌بێت به به‌رده‌وامی بکرێن.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، شانده‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شاندێکی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له به‌غدا دانوساندن و ئاڵوگۆڕی هه‌ڵوێسته‌کانیان کرد بۆ خاوکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کانی نێوان هه‌ریمی کوردستان و حکومه‌تی مه‌رکه‌زی و تاووتوێکردنی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له‌و ناوچانه‌ی هه‌ردوو لا ئیدعای خاوه‌نایه‌تی به‌سه‌ردا ده‌که‌ن گرژی نێوان کورده‌کان و به‌غدا په‌ره‌ی سه‌ند پاش پێکهاتنی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی دیجله له لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری مالکی. کورده‌کان یه‌کده‌نگ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی دیجله ده‌که‌ن که‌چی به پێ ڕاپۆرتان نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی دیجله و كشانه‌وه‌ی له ناوچه جێ ناكۆكه‌كاندا ڕه‌تكرده‌وه.
ئه‌مه بارگرژی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌وه‌ری به‌نامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتن بوو.
میوانه‌کان: دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له فراکسیۆنی هاوپه‌یمانی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق و دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له لیستی گۆڕان.
میواندار: مۆعته‌به‌ر شێروانی
دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانکراو بوو که ڕێککه‌وتن نایه‌ته دی، چونکه متمانه نێوانیان نیـیه، ڕێککه‌وتنیش کاتێک ده‌بێت که قه‌یرانه سیاسیه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن.
دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن هاوڕایه که کێشه‌که سیاسیه.
ئه‌و ده‌ڵێت له سه‌دا چلی خاکی کوردستان ئێستا بریتییه له ناوچه دابڕاوه‌کان و ده‌ڵێت یه‌کڕیزی له ناو کورد نیـیه،" کورد بۆته دوو ته‌وه‌ر، ته‌وه‌رێکیان سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ تورکیا و ئه‌مه‌ریکا و ته‌وه‌ری تریان سه‌رۆکی کۆماره له‌گه‌ڵ شیعه،ئێران، ڕوسیا و چین.
ئه‌و ده‌شڵێت نه‌بوونی یه‌کڕیزی پشتی کوردی شکاندووه و دانوساندنه‌کان ده‌بێت به نیشتیمانی بکرێن نه‌ک به حیزبی. دکتۆر مه‌حمود هه‌روه‌ها ده‌ڵێت گفتوگۆکان ده‌بێت به به‌رده‌وامی بکرێن.